riklam

سەرپەرشتیاری ریفراندۆم تەسلیمی وڵاتەكەی دەكرێتەوە

جیهان 04:48 PM - 2018-07-13
.

.

دادگای ئەڵمانیا رەزامەندی نیشاندا بەڕادەستكردنەوەی پۆگدیمۆنی سەرۆكی پیشووی كەتەلۆنیا بەئیسپانیا كە سەرپەرشتی ریفراندۆمی كرد بۆ سەربەخۆیی.

بەبیانوی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و گەندەڵی نەك یاخی بوون بۆ جیابونەوە دادگای ئەڵمانیا دواجار رازیبوونی خۆی نیشاندا بەڕادەستكردنەوەی پۆگدیمۆنی سەرۆكی پیشووی كەتەلۆنیا كە سەرپەرشتی ریفراندۆمی كرد بۆ سەربەخۆیی.

دادگای ئەڵمانی دوێنێ 12 تەموز رێگەی بەڕادەستكردنەوەی پۆگدیمۆندی بەئسپانیا داو رەتیشیكردەوە ئەو رادەستكردنەوەیە پەیوەندی بەتۆمەتی یاخی بونەوە بێت .

دادگای شلیسفیگ هولشتاین رونیكردەوە رادەستكردنەوەی پۆگدیمۆن بەتۆمەتی بەهەدەردانی ماڵ و موڵكی گشتییەو هەرتۆمەتێكی تر وەك ئاماژە بەتۆمەتی یاخی بوون و ریفراندۆمی سەربەخۆیی جێی قبوڵ نیە.

 داواكاری گشتیش لەمبارەیەوە رایگەیاند: لەئێستادا كاروبارەكانی رادەستكردنەوەی پۆگدیمۆند رێكدەخرێ و تا ئەوكاتەش پۆگدیمۆند ئازادەو لە داهاتوی نزیكیشدا بڕیاری رادەستكردنەوەی بەتۆمەتی بەهەدەردانی ماڵ و موڵكی گشتی و گەندەڵی دەردەكرێ.

 لای خۆشیەوە پۆگدیمۆند رایگەیاند: خۆڕاگر دەبین تا ئەوكاتەی دەیبەینەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە توانیویەتی شكستی سەرەكی بەو درۆیە بێنین كە حكومەتی ئیسپانی بانگەشەی بۆ دەكرد، چونكە دادگای ئەڵمانی رایگەیاند ریفراندۆمی تشرینی یەكەم بەیاخی بوون ناژمێردرێ.

 بڕیاری دادگای ئەڵمانی وەك میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە گورزێكی توند بوو بۆ تۆمەتەكانی ئیسپانیا، چونكە دەكرێ رێگری بكات لە دادگاییكردنی پۆگدیمۆند بە تۆمەتی یاخی بوون كە سزاكەی لە ئیسپانیا  20 ساڵە.

 داواكاری گشتی ئەوەشی وت: ئیسپانیا لەسەر بنەمای دادگای ئیسپانی رێز لەبڕیاری دادگای ئەڵمانی دەگرێت و تۆمەتبار بەتۆمەتی یاخیبوون و یان گەندەڵی روبەڕووی گرتن نابێتەوە.

پۆگدیمۆند بەتۆمەتی یاخی بوون و گەندەڵی و بەكارهێنانی توانای دەوڵەت بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كەتەلۆنیا لە پایزی 2017 دوای بڕیاری دەركردنی لە پۆستەكەی رویكردە وڵاتی بەلجیكاو  دواتر چەند شوێنێكی تری كردو لە ئاداری رابردوەوە لە فنلەندەوە رویكردە ئەڵمانیا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س: كەناڵی ZDF

New Bitmap Image (4).bmp

puigdemont-315~_v-videowebl.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket