riklam

عەبادی چەند بڕیارێك بۆ خۆپيشاندەرانی بەسرە دەردەكات

عیراق 02:40 PM - 2018-07-13
.

.

 حەیدەر عەبادی دوای گەیشتنی بە بەسرە لەسەر داواكاری خۆپشیاندەران لەگەڵ پارێزگاری شارەكە كۆبوویەوەو چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی خەڵكی بەسرەو پارێزگاكە دەركرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرەدا كۆبۆتەوەو گفتوگۆیان لەبارەی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری كردوە بۆ دانیشتوانی پارێزگای بەسرەو چارەسەركردنی كێشەكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو كە سەرۆك وەزیران و پارێزگاری بەسرە، لەكۆبوونەوەكەدا تەئكیدیان لەسەر جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پرۆژەو داواكاری هاووڵاتیان كردۆتەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك بڕیاریش لەبەرژەوەندی پارێزگاكەو خەڵكەكەی دەركراوە.

راگەیەنراوەكە رونیشیكردۆتەوە كە حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەید محەمەد عەبدولئەمیر حەلفی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای باشوری عیراق كۆبۆتەوە بۆ زیادكردنی ماوەی پێدانی كارەبا بەخەڵكی بەسرە.

دەشلێت: سەرۆك وەزیران لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەسرە لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسرە گفتوگۆیانكردوە لەسەر دابینكردنی دەرفەتی كار بۆ خەڵكی پارێزگاكە لەسەرجەم بوارەكاندا.

 PUKmedia ئاژانسەكان 

 

9999.jpeg

0909.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket