riklam

خۆپیشاندان عەبادی لەبرۆكسلەوە دەگەڕێنێتەوە بەسرە

عیراق 10:22 AM - 2018-07-13
.

.

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی بەسرەوە سەرۆكی وەزیرانی عیراق لەبرۆسلكەوە گەڕایەوە عیراق و فڕۆكەكەشی لەبەسرە نیشتەوە 

ماوەی چەند رۆژێكە پارێزگای بەسرە خۆپشیاندانی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوەو خۆپیشاندەران داوای رەخساندنی دەرفەتی هەلیكارو باشتركردنی باری ئابوریی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەن بۆ پارێزگاكەیان.

نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە ئاماژەی بەوەداوە كە حەیدەر عەبادی دوای بەشداریكردنی لە لوتكەی‌ هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ دژی‌ داعش كە لە شاری‌ برۆكسلی‌ پایتەختی بەلجیكا بەڕێوەدەچێت  گەیشتۆتە شاری‌ بەسرە.

نوسینگەكەی راشیگەیاندوە: سەرۆك وەزیران دوای 

ەیشتنی بە بەسرە لەبارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەسرە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكاندا كۆبۆتەوە بۆ گوێگرتن لەو راپۆرتەی لەبارەی دۆخی پارێزگاكەوە ئامادەكراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

090.jpg

9070.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket