riklam

پياوێكی هیندی دوای 60 ساڵ نینۆكه‌كانی ده‌بڕێت

جیهان 11:32 PM - 2018-07-12
.

.

پیاوێکی هیندی دوای هێشتنەوەی نینۆکەکانی بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵ، ئەمڕۆ بڕیاریدا تەواوی نینۆکەکانی ببڕێتەوە.

شریدار چیلالی تەمەن ٨٢ ساڵ، بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵە نینۆکەکانی هێشتووەتەوە و توانیویەتی لە سآڵی ٢٠١٤دا درێژیی نینۆکەکانی لە کتێبی گینس بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکاندا تۆماربکات، کە درێژیی نینۆکەکانی چیلال نزیکدەبنەوە لە شەش مەتر.

چیرۆکی پشت ئەو کارەی شریدار ئەوەیە، کاتێك منداڵ بووە لە رووداوێکدا نینۆکی مامۆستاکەی شکاندووە، مامۆستاکەشی سەرزەنشتی کردووە و پێی وتووە: "تۆ نازانیت خەڵک چەنیك رەنج دەدات هەتا نینۆکی درێژ بکات؟"، لە دوای ئەم رووداوەوە، چیلال بڕیار دەدات ئەو سەرکێشییە بکات و نینۆکەکانی بهێڵێتەوە.

ئەمڕۆ لە ئەمریکا لە رێوڕەسمێکدا نینۆکەکانی چیلال لەلایەن دکتۆرێکی ئەمریکی بڕدرانەوە، لەوبارەیەوە وتی: "بۆ نینۆکم هەست بە دڵتەنگی دەکەم، بەڵام دڵخۆشە بەوەی نینۆکەکانی لە مۆزەخانەیەکی ئەمریکیدا بۆ ئامادەبووان نمایش دەکات..

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket