riklam

خانەقین.. دوو تەرم لەماڵێکدا دۆزرانەوە

کوردستان 10:24 PM - 2018-07-12
.

.

لە قەزای خانەقین دوو تەرم لەماڵێکدا دۆزرانەوە، لە ناوچەی گڵێ-ی نزیک باوە مەحمود بۆمبێک تەقیەوە و بەھۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند: ھێزەکانی پۆلیس لە ناو ماڵێکدا لە گەڕەکی ئیمام عەباس لە قەزای خانەقین تەرمی خوشک و برایەکی بەتەمەن دۆزراوەتەوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزاکە کراوە.

وتیشی: خوشک و براکە تەمەنیان 1945 و 1932 بووە و مامۆستای خانەنشین بوون.

ھەروەھا پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە گوندی تەلەوچان لەناوچەی گلێی بۆمبێک تەقیوەتەوە بەھۆیەوە سێ کەس برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کراون.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket