riklam

بە ئەلیكترۆنی و دەستیش هەر یەكێتی یەكەمە

ی.ن.ک‌‌ 10:19 PM - 2018-07-12
.

.

ڕێبوارستار


لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 ەوە  دوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ئارامی و سەقامگیری بەخۆیەوە بینی رێڕەوی دیموكراسی سەریهەڵداو بە‌ شێكی خاكی پیرۆزی كوردستان ئازادكرا لەژێر زوڵم و زۆرو ستەمكاری و ناعەدالەتی و كوشتن و تۆقاندن لە لایەن رژێمی بەعسەوە. هەرێمی كوردستان بەجۆرێك سیستمی دیموكراسی و ئازادی بەخۆوە بینی كە بووە هۆی ئەوەی وڵاتانی زلهێزو دراوسێ‌ پشتیوانی بە دامەزراوەییكردنی هەرێمی كوردستان بكەن.

هەروەك ئەزانین هەرێمی كوردستان بە چەند هەڵبژاردنێكدا تێبەڕبووە وەك هەڵبژاردنی پەرلەمان و شارەوانی و پارێزگاو دواتریش لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقیشەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. ئەمانە ئەو وێستگانەن كە هەرێمی كوردستان و عێراق تیا گوزەر دەكەن لە ئێستاو مسۆگەركردنی باشترین سیستەم لە وڵات و هەرێم. كە چەندین لایەنی كوردستانی و عێراقی كێبەركێیانە تا بتوانن زۆرترین دەنگ بهێنن و متمانەی خەڵك بەدەستبهێنن، هەریەكەو بەشێوازی ئایدیای حیزبەكەی خۆی بانگەشە دەكات.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا كە لە 12-5-2018 دا ئەنجامدرا.  هەموو لایەنەكان كۆك بوون لەسەرئەوەی ئەمجارە ئەژماركردنی دەنگەكان بەشێوازی ئەلیكترۆنی بێت. چونكە بەهیچ جۆرێك (تەزویر) ناكرێت تیایدا ، كە ئەمە لێدوانی زۆرترین (سەرۆك و سەركردەی) حیزب و لایەنەكانە لە میدیاكاندا كە شایەتحاڵێكی حاشا هەڵنەگرە. ئەوان پێیانوابوو كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دۆخێكی خراپدایەو لای خەڵك متمانەی نەماوە، بەتایبەتی لە كەركوك و سلێمانی كە یەكێتی دەنگێكی كەم بەدەستدەهێنێت و خەڵكی دەنگی پێنادات.

راستە یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەندێ‌ كێشەی ناوخۆی هەبوو تا گەیشتە ئەوەی كە خەڵكانێ‌ بێباكانە جێی بهێڵن و لیستی سەربەخۆی خۆیان هەبێ‌ كە هەندێ‌ سەركردەو كادری حیزب رۆیشتن و لیستی خۆیان هەبوو، بەڵام چۆن؟ بە پارەو ئۆتۆمبێل و مومتەلەكاتی یەكێتی. ئەوان دژی یەكێتی بانگەشەی هەڵبژاردنیان كردو تووشی  غروری  سیاسی و لەخۆباییبوون بوون. بەڵام  كە هەڵبژاردن كراو ئەنجامی هەڵبژاردن راگەیاندرا. هەموویان تووشی شۆك بوون بەو دەنگانەی كە یەكێتی هێناویەتی لە كەركوك و شوێنەكانی تر. بۆیە كەوتنە گەلەكۆمەكەو خۆڵكردنە چاوی خەڵك و هات و هاوار تا لە (6 حوزەیران )دا كە بە خیانەتی(6 ی حوزەیران) ناودەبرێت، هەندێ‌ لە سەرۆك و سەركردەی حیزب و لایەنەكان لەگەڵا هەندێ‌ لایەنی عەرەبی و توركمانی لە عێراق هەموو شێوازێكیان گرتەبەر كە گوایە یەكێتی تەزویری كردووە. ئەمانە ئەوەندە بە حاقدییەوە لەگەڵا یەكێتی دا هەڵسوكەوتیان كرد كە بەس یەكێتی كورسییەكانی كەم بكات.

ئەگەر كەركوكیش لەدەست كورد بچێت بۆ توركمان و عەرەبیش بێت گرنگ نییە، لەكاتێكدا كە یەكێتی بەقەدەر هەموو هێزەكانی كوردو عەرەب و توركمانیش دەنگی هێناوە. پێیانوابوو دەنگی یەكێتی كەم دەكات تا دواجار لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە داواكرا كە دادوەر لە شوێنی كۆمسیۆن هەڵبستێت بە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست، لەباتی بەئەلیكترۆنی .

سەرەنجام نەك دەنگی یەكێتی وەك خۆی بوو، بگرە لە زۆربەی شوێنەكاندا دەنگەكانی یەكێتی زیادیكرد. كە ئەمە دەركەوتنی راستییەكی زۆرباش بوو بۆ خەڵك. چونكە ئەوان ئەیانویست خەڵك چەواشە بكەن و بڵێن یەكێتی تەزویری كردووە، بەڵام دەركەوت كە یەكێتی كێیەو چییەو ئەوانیش كێن و چین. خەڵكیش ئەو راستییەی بۆ دەركەوت. كە یەكێتی و خەڵك بێ‌ یەك نابن، یەكێتی و كەركوك دووانەیەكن بێ‌ یەك ناژین. سلێمانی هەمیشە قەڵای یەكێتی بووە. بۆ یەكێتی هەمیشە بێ‌ منەت و بێباك بووە كە چۆن ئەژماركردن بۆ دەنگ دەكرێت، بكرێت. چونكە یەكێتی متمانەی بەدەنگ و جەماوەری خۆی هەبووەو كۆمەڵانی خەڵكیش متمانەی تەواویان بە یەكێتی هەیە. باشتر وایە ئەم لایەنانە دەست بگرن بە كڵاوەكانیانەوە با با نەیبات و پێگەی ڕاست و دروستی خۆیان بزانن كە كێن و چین؟ ئەوەش بزانن كە پێگەو كاریگەرییان چییە. یەكێتی هەر یەكێتییە. یەكێتی یەكێتی مامە.

PUKmedia

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket