riklam

یەڵدرم دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا

جیهان 06:54 PM - 2018-07-12
.

.

 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچو، بینالی یەڵدرمیش كە كاندیدی ئەكەپ بوو بەسەرۆكی نوێ هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ 12ی تەموزی 2018، لەكۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیادا، بینالی یەڵدرم كاندیدی پارتی دادوگەشەپێدان (ئەكەپە) بەدەنگی 335 پەرلەمانتار لەكۆی 584 پەرلەمانتاری ئامادەبوو بەسەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

لەپرۆسەی دەنگدانەكەدا، چەند كاندیدێكی دیكەش بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەشدار بوون، ئەردۆگان توبراق كاندیدی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) 135 دەنگی هێناوەو میراڵ دانیش كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) 63 دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها خەیرەدین نوح ئۆغلۆ كاندیدی پارتی ئەییش 43 دەنگی هێناوەو كاندیدێكی دیكەش 6 دەنگی هێناوە.

بینالی یەڵدرم پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆكایەتییەكەی رۆژی 24ی حوزەیرانی توركیا، بۆ ماوەی چەند ساڵێك سەرۆكی وەزیرانی توركیا بووە. 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket