riklam

بەرزی پلەی گەرمی بیرو زانستی مرۆڤ لاواز دەكات

هەمەرەنگ 06:46 PM - 2018-07-12
.

.

توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئاشكرای دەكات كە بەرزی پلەی گەرمی توانای بەرهەمی تاك لاواز دەكات و بیر ( فكر) ی خاو دەكاتەوە، تەنانەت كاریگەری لەسەر بیری گەنجانیش هەیە كە خاوەن تەندروستیەكی باشن.

توێژەرەوان لە زانكۆی هارفارد بۆیان دەركەوتووە كە ئەو خوێندكارانەی لە هۆڵێكدان و ئامێری فێن كردنەوەی تێدا نیە توانای فكریان كەمترە لەو خوێندكارانەی لە شوێنێكی فێنكدان، ئەم ئەنجامەیان لە ئەنجامی توێژینەوەیەك دەست كەوت كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوامی هەبوو.

جۆزیە جییرمۆ سیدینۆلۆرون یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرنامەی healthy belendige لە بارەی  ئەو توێژینەوەیەوەیەوە رایگەیاندووە : یەكەمجار تیشكمان خستە سەر شەپۆلی گەرماو كاریگەریەكانی لەسەر تەندورستی گەنجان، كاردانەویەكی دوورمان  بەدی كرد لە وەرگرتنی زانیاریەكان لەو گروپەی كە ئامێری فێن كردنەوە بەكارناهێنن، بەڵام ئەو  گروپەی كە ئامێریان بەكاردەهێنا كاردانەوەی وەرگرتنیان زۆر خێراتر و باشتر بوو.

هەروەها توێژەروان چاودێری حاڵەتی هەردوو گروپەیكەیان دەكرد كە ژمارەیان 44 خوێندكار بوو، تەمەنیشیان لە نێوان هەرزەكاری و 20 ساڵانیدا بوو، توێژینەوەكە بۆ ماوەی 12 رۆژ لە مانگی تەموزی 2016دا بەردەوامی هەبوو.

پاشان خوێندكاران لە ڕێگەی مۆبایلەكانیانەوە چەند پرسیارێكیان لێدەكرا وەك ڕەنگی وشەیەكی دیاری كراو، لە ئەنجامدا ئەوانەی لە كەش و هەوایەكی باش و فێنكدا بوون زووتر وەڵامیان دەدایەوە، بەڵام ئەوانەی كە لە ژوورێكی گەرمدا بوون بە رێژەی %13.4 درەنگتر وەڵامیان دەدایەوە.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket