riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی رێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:43 PM - 2018-07-12
.

.

بەمەبەستی پتەوکردن و لەیەکترتێگەیشتنی زیاتر، بەسەرپەرشتی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئەمڕۆ وەفدێکی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیستیمانی کوردستان و رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی، سەردانی بارەگای رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد.

لەو سەردانەدا کە لەلایەن ساسان عەونی، بەرپرسی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەب پێشوازی کران. لەدانیشتنێکدا باس لەرەوشی رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکان  و هەروەها پەیوەندییەکانی هەردوولا و چۆنێتی خزمەتکردنی زیاتری شاری هەولێر کرا.

هەردوو لا کۆک و هاورابوون لەبەردەوامبوونی ئەو دانیشتن و بەسەرکردنەوانەو زیاتر هەماهەنگی و لەیەکترتێگەیشتن لەنێوانیاندا، بەتایبەتی لەبواری کارە جەماوەری و پیشەییەکان و باشتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و شاری هەولێر.  

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی شاڵاو كوسرەت رەسوڵ

679890.jpg

566879.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket