riklam

حكومەتی سوریا كۆنترۆڵی لانكەی خۆپیشاندانەكانی كردەوە

جیهان 06:15 PM - 2018-07-12
.

.

میدیای رەسمی سوریا ئەمرۆ پێنج شەممە 12-7-2018 بڵاوی كردەوە كە سوپای حكومەت چۆتە باشوری شاری درعاوە كە مۆڵگەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بوو، هەروەها بە لانكەی خۆپیشاندانەكان ناسرا و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2011 لەوێوە خۆپیشاندان دژی ئەسەد دەستی پێكرد و دواتر پەلی هاویشت بۆ جەنگێكی درێژخایەنی ناوخۆیی.

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە سوپا لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی بەریدی ئەو شارە ئاڵای حكومەتی بەرزكردووەتەوە كە تاكە بەڕێوەبەرایەتی حكومی ئەو شوێنەیە كە ئۆپۆزسیۆن لە ساڵی 2011 ەوە كۆنترۆڵی كردووە.

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket