riklam

سەرۆك كۆمار و نوێنەری ئەمریكا گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێوە دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 03:54 PM - 2018-07-12
.

.

‎ئەمڕۆ 12-7-2018 دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، پێشوازییكرد لە ئەندرۆ بییك یاریدەدەری وەكیلی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و گفتوگۆ لەسەر پێشهاتە سیاسییەكان لەهەردوو ئاستی عیراقی و نێودەوڵەتی كرا.

‎لە دیدارەكەدا كە دوگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لە بارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە عیراق بە تایبەتی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق و رێوشوێنەكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.

‎لە بەرامبەریشدا، یاریدەدەری وەكیلی وەزیری دەرەوی ئەمریكا لای خۆیەوە پەرۆشی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ ئۆقرەیی عیراق و ئامادەیی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە هەموو بوارەكاندا.

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket