riklam

كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی ژاپۆن پێكهێنانی حكومەتی نوێی تاووتوێ دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 02:37 PM - 2018-07-12
.

.

ئەمڕۆ 12ی تەموزی 2018، لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق  و كاسۆمی مۆریاسۆ كونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا كە مەبەستی كۆتایی هاتنی كارەكانی باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق رێكخرابوو، كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەستخۆشی لە باڵیۆزی ژاپۆن كرد كە لەماوەی كاركردنیدا رۆڵی دیارو بەرچاوی هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و گەل و دەوڵەتی ژاپۆن و هیوای خواست باڵیۆزی داهاتوو تەواوكەری هەمان رێچكە بێ و پەرەی زیاتر بەپەیوەندییەكان بدا.

تەوەرێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی سیاسی عیراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لەمڕوەوە هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە كە پێویستە حكومەتی داهاتووی عیراق بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان پێكبهێنرێ و ماف و داخوازییەكانی نەتەوەو پێكهاتەو ئایینە جیاوازەكانی تێدا رەچاو بكرێ.

هەر لە دیدارەكەدا هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی و فۆمیۆ ئیوای گفتوگۆی وردو جدیان كرد لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی هەوڵدان بۆ یەكخستنی ناوماڵی كوردو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان، هەردوولا بەگرنگیانزانی كە كورد وەك یەك هێزی خاوەن پڕۆژەیەكی ستراتیژی و نەتەوەیی كاربكەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە كوردستانیان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان  وەفدی میوان هیوای خواست هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش بەشێوازێكی دیموكراسیانە و دوور لە ئاڵۆزی و لێكترازان و بەڕەزامەندی هەموو لایەنەكان لە كاتی بڕیار لێدراوی خۆیدا سەركەوتووانە ئەنجام بدرێت.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

 

1 (1).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket