riklam

هۆڵەندا.. پرسەی هونەرمەند حەمە غەریب بەڕێوەدەچێت

تاراوگە‌‌ 02:29 PM - 2018-07-12
.

.

مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو هونەرمەند حەمە غەریب حەمەدبگرەس، باوکی پێشمەرگەی دێرین ئاراس کۆیی لە هۆڵی کۆمیتە لە شاری دەنهاخ رۆژی شەممە 14-07-2018 سەعات 1:00 تا 4:30  بەڕێوەدەچێت.

رێکخراوه‌ کوردییه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia  نیردراوە، رایگەیاندووە، بە ناوی رێکخراوه‌ کوردییه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسەو هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (هونەرمەند حەمە غەریب حەمەد بگرەس) دەکەین، باوکی هەڤاڵی ئازیزمان پێشمەرگەی دێرین کاک ئاراس کۆیی لە شاری ڕۆتەردام و هەر یەکە لە بەڕێزان (ئاکۆ و ئامانچ و ئەزمەر و ئاکام و ئارام و خاتوو پەیام هاوسەری کاک کارزان عەلی لە شاری ئایندهۆڤن).

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بەداخەوە خوالێخۆشبوو رۆژی هەینیی 2018-07-06 بە نەخۆشی لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد، داواکارین لە یه‌زدانی مه‌زن کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سه‌بوری و ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی بگه‌ڕێته‌وه‌. نەوەکانی خوالێخۆش بوو، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 14/07/2018 کات 13:00 تا 16:00ی عەسر لە هۆڵی کۆمیتەی یەکێتیی لە شاری دەنهاخ، بۆ پیاوان و ژنان پرسه‌ی بۆ دائەنێن له‌م ناونیشانه‌ی خوارەوە.

Melkwegstraat 

2516 AJ Den Haag

 

PUKmedia رێکخراوه‌ کوردییه‌کان و کۆچبەرانی کورد له‌هۆڵه‌ندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket