riklam

توندوتیژی وەك تەوەرێكی زیندوو

ژنان‌ 02:06 PM - 2018-07-12
.

.

شەهریە احمد محی الدین 

  توندوتیژی لەسەر ئاستی جیهان و لە تەواوی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا ڕەنگی داوەتەوە، كاریگەری ئەم دیاردە مێژووییە لەكۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی ترو لە توێژێكەوە بۆ توێژێكی تر شێوەیەكی تایبەت بە خۆی وەرگرتووە ، ئیستاشی لەگەڵدا بێت بەردەوامی هەیە، بەربڵاوترین جۆری توندووتیژی كە تائێستا نەتوانراوە كەم بكرێتەوە توندوتیژی خێزانی یە وەك توندوتیژی دژی ژن دژی منداڵ بەڕێژەیەكی كەم دژی پیاو، هەر جۆرێك لە توندوتیژی لەهەر كۆمەڵگایەك دا بێت ئاسایشی كۆمەڵگا تێكدەدات ئەمانەی سەرەوە دیارترینیانە جۆرەكانی تری توندوتیژی و مەترسیەكانیان بۆ سەر سەلامەتی و ئاسایشی تاك بە پێكهاتەكانی تری كۆمەڵگاو بە بیرو ئایدۆلۆژیای جیاوازەوە هەمان كاریگەری دەبێت.

توندوتیژی چ لێدان بێت یان ئەتككردن یان دەستبردن بێت بۆ شەرەف و ناموسی خەڵكی یان توانج و قسەی ناشرین یان هەرەشە و دەستشكانەوە بە ئۆتۆمبیل بیت یان گاڵتەكردن بێت بە موقەدەساتی خەڵكی هەموو ئەمانە ئەنجام توندوتیژن بۆ سەر لایەنی بەرامبەر جا تاك بێت یان كۆمەڵ كور بێت یان كچ پیر بێت یان گەنج ژن بێت یان پیاو یان منداڵ یان دامەزراوەی حكومی بێ‌ یان حزبی و كۆمەڵایەتی یان رێكخراوەیی بێت...هتد هەر كەس بەهەر كارێكی نابەجێ هەڵسێت لەوانەی باسكراوە یان باسنەكراوە لەڕووی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی و تەندروستی یەوە دەتوانین بڵێن كەسێكی ناجێگیرو ناتەندروستە لەژێر كاریگەری دۆخێكی دەرونی دایە كە پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر هەیە.

كۆمەڵگای كوردیش وەك هەر كۆمەڵگایەكی تر بەدەر نیە لەوانەی باسمكردووە لەبەرئەوە چاكسازی كۆمەڵایەتی پێویستە بۆ هەموو قۆناغێك بەسود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتانێك كە ئەمجۆری توندوتیژییانەی تێدا كەمبۆتەوە یان سود وەرگرتن لە دراسەو لێكۆڵینەوەكانی بواری دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ڕێنماییەكانیان بۆ دۆخی ئیستا و داهاتوو لە پێناو بنیادنانی كۆمەلگایەكی تەندروست، بەتایبەت لەو ڕووەوە كە  تاكی كۆمەڵگای كوردی بە ئەزمونێكی سەختی وەك ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی دا تێپەری كردووە لێكەوتە سیاسیەكان هۆكاری سەرهەڵدانی سەرجەمی نەهامەتی یە یەك لە دوا یەكەكان بوون بۆ كورد.

هەربۆیە كورد تا ئێستا  قۆناغێكی جێگری بێ‌ ململانێی بەخۆیەوە نەبینیوە كە شایستەی كۆمەڵانی خەڵك بێت دوور لە دڵە ڕاوكێ‌ و ململانێی ئابوری و كۆمەڵایەتی نەوەی نوێ ئێستا لە ژێر هەمان ئەو دۆخەدایە لەبەرئەوە كۆمەڵگای ئێمە بە ئێستاشەوە زۆرترین توندوتیژی تێدایە ، توندوتیژییەكانی تری وەك كوشتن یان هاندان بۆ خۆكوشتن یان رفاندن لەلایەن هەركەسێكەوە بێت یان هەركەس دەستی تێیدا هەببَت یان پێی هەڵسێت لە چوارچێوەی تاوان ئەژمار دەكرێت ئەمەی كە ئاماژەم پێكردووە تەوەرێكی ڕۆژانەیە چونكە ڕۆژانە كۆمەڵێك دەبن بە قوربانی كلتور و نەریت و ئایدۆلۆژیا لەبەر ئەوە دیالۆگ و قسەكردن لەم ڕووە تەنها بەس نین ئەگەر نەچنە بواری پراكتیكیەوە و هەمووان بە دلسۆزی چ بە كەسی یان رێكخراوەیی یان دامەزراوە حكومی و ناحوكمی یەكان بۆ ڕووبەڕووبونەوە ی هەر جۆرێك لەو دیاردانە یان توندوتیژیانەی هەمووان دەخاتە بەردەم لێ پێچینەوەی مێژووەوە بە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانی و ئاینی دەزانم .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket