riklam

هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاری ئه‌منی عیراق

عیراق 01:39 PM - 2018-07-12
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چاوی به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌وێت و دۆخی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا تاوتێ ده‌كه‌ن.

مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ راگه‌یاندوه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چاوه‌ به‌ ستیف بلۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كه‌وێت و له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا و دۆخی سیاسی و به‌رده‌وامی له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتێ ده‌كه‌ن.

ستیف بلۆك ئاماژه‌ی به‌ تواناكانی عیراق كرد له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا كه‌ هۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه‌ له‌ هاریكاری عیراق له‌ راهێنانی چه‌كداران و هاوكاری ئه‌منی .

عه‌بادیش ئه‌وه‌ی خسته‌روو، كه‌ به‌ سه‌ربازی توانیویانه‌ كۆنترۆڵی تیرۆرستان بكه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ پاراستی ئاسایش .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket