riklam

تێی نەگەیشتم

بابەتی گۆڕاو 01:16 PM - 2018-07-12
.

.

تێی نەگەیشتم

× من ئەوەندە پێ‌ گەیشتوم، خەریكە بنكڕ ئەكەم.
× زۆر باشە مرۆڤ لە غەڵەتی خۆی دەرس وەربگرێ‌، بەڵام باشتر ئەوەیە لە غەڵەتی خەڵكی ترەوە فێر ببێ‌.
× بە موشكیلەكانت پێبكەنیت تەمەنت درێژ ئەبێ‌، بە مەسئولەكەت پێبكەنیت تەمەنت كورت ئەبێ‌.
× تەمەنی شەحنی ئایفۆن لە تەمەنی بەعزە پەیوەندییەكی سیاسی درێژترە.
× پێكەنین باشترین دەرمانە، بەڵام ئەگەر بێ‌ سەبەب پێبكەنیت مەعنای وایە پێویستت بە دەرمانە.
× بەعزە كەسێ‌ كاتی نییە بۆ رەفیقی كۆن، كەچی بەدوای رەفیقی تازەدا ئەگەڕێ‌.
× كە برادەرەكەت قسەی لەگەڵدا نەكردی دڵنیابە قسەت لەسەر ئەكات.
× لەوەتەی فڵان كەس لێمان تۆراوە هەموو شتێ‌ باش بووە، تەنانەت ئینتەرنێتەكەش سەریعتر بووە.
× بەزەییم بەو شەخسییەتەدا دێتەوە كە جل و بەرگەكەی هەمووی ماركەیە كەچی خۆی تەقلیدە.
× كاكم ئەڵێی پاكەتی چپسە، لە خۆڕایی هەوای كردووەتە خۆی.
× كەس زەغتم بەرز ناكاتەوە ئەو كەسە نەبێ‌ كە درۆی بۆ ئەكەم و بڕوام پێ‌ ناكات.
× هیچ لەم ژیانە تێنەگەیشتم، پێویستم بە موتەرجمێكە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket