riklam

قارەمانی زیندانی فاشستەکان شەهید ( جەمال تاهیر )

ی.ن.ک‌‌ 01:16 PM - 2018-07-12
.

.

قارەمانی زیندانی فاشستەکان شەهید ( جەمال تاهیر ) ناسراوە بە مامۆستا ( سەرکەوت )

خوێندنگایەگ لە خۆراگری و ئازایەتی

ئەوەی جێگەی شانازی و مانەوە بێت بۆ خۆت و بنەمالە و هاوڕێکانت بەها جوانەکانی ژیانە ئەبێتە مایەی سەرکەوتنت، وەکو شۆڕشگێری و هونەری و بواری زانستی و وەرزش و هتددد .

نەتەوەی کورد لە مێژووی خۆیدا هەمیشە وێڵ بوە بە دوای ئازادی و سەربەخۆیدا ، زۆرێك لە رۆلەکانی گەلەکەمان خۆیان کردە قوربانی و گیانی خۆیان بەخشی لەم پێناوەدا ، ئەمانە بونە سمبوڵی نەتەوە کە هەمیشە لەسەر زارمانن لەگەل یادگاریەکاندا رۆژانە ئەدوێن .

لە ناوەندی کۆمەڵە لە نێوزەنگ بە دیداری سەرکردە ( مامۆستا جەمال ) گەیشتم.ئەم پیاوە بە راپۆرت و نوسراوەکان و ئازایەتی و خۆراگری و کردەوەکانی بە بێ ئامادە بونی خۆی لە کۆنفرانسی کۆمەلە ساڵی   ( 1982 ) توانی دوای بەڕێز کاك ( نەوشیروان ) دەنگی دووەم بهێنیت.

باسی بیرەوەریەکان ناکەم ،چۆن لە ناوشار چۆکی بە دوژمن دا ، لە پێشمەرگایەتیشدا نمونەی سەرکردە بوو ، هەمیشە لە نێو سەنگەرەکان و سەردانی شەرگەکانی کردوە وەکو ، شەرەکانی کوردستانی ئێران وەکو هێزی پشتیوان و شەری گردە بێناز لە پشتی قەلادزێ، ئەیوت پێویستە سەرکردە و پێشمەرگە و کۆمەلانی خەڵکی پێکەوەبن بە ئاگابن لە گۆرانکاریەکان و بەشێك بن لە یەکتری و بەلام هەریەکەیان لە شوێنی خۆیەوە خزمەت بکات بۆ تەواو کردنی ئامانجەکانی گەڵی کوردستان.

بەهێزترین و چالاکترین رێکخستنی نمونەی لە کاتی ئەمدا بوە کە لێپرسراوی ناوەندی کۆمەڵە بوو لە هەمان کاتدا لێپرسراوی رێکخستن بوو جێگەی دەست خۆشی هەموو ئەندامان و هێزی پێشمەرگە بوو. خاوەنی بیرۆکەی دروست کردنی ئەنجومەنی گوندەکان بوو، پیاوێکی لەسەرخۆ هێمن زیرەك و ووردبین ، گوێی لە هەموو لایەك ئەگرت .

چیرۆکی گێرانەوەی زیندانی بە هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکەوە دوژمن نەیتوانیوە یەك ووشە سودی لێوەرگرێ ، هێندە ئازاو خۆراگر بوە دوژمن پیی ووتوە ئەزانین تۆ بەرپرسی هەموو رێکخستنی بەلام ئازایەتیەکەی دوژمنی دوو دڵ کردبوو ، دوژمن شەرمەزار بوو لە ئەزایەتی ئەم پیاوە قارەمانە.

خوێندنگایەك بوو لە خۆراگری و ئازایەتی لە کاتی شەهید بونیشیدا بەڕێز ( مام جەلال ) بە قارەمانی زیندانی رەفتار فاشیەکان ناوی هێنا.
بەداخەوە ئەم سەرکردە مەزنە لە بەرواری ( 1983-07-14) بە کارەساتێکی دڵ تەزێن بۆ دواجار ماڵئاوایی لیکردین.

هەزار سلاو لە گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە مامۆستا جەمال تاهیر ( مامۆستا سەرکەوت )
گشت شەهیدانی کوردستان

PUKmedia ئەکرەم محـمد ئەمین

6.jpg

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket