riklam

ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:15 PM - 2018-07-12
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

له‌ سه‌عات 8 ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و هه‌ولێر ده‌ستیپێكردوه‌و لێپرسراوی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیش له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت، تائێستا پرۆسه‌كه‌ ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كێتی نوێنه‌ر له‌پرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌.

هه‌ژار محه‌مه‌د لێپرسراوی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ولێر به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تائێستاش له‌ كۆی 215 سندوق كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ره‌، نزیكه‌ی 20 سندوق ژماردنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌.

وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 5 چاودێری له‌پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه‌ و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ چاودێره‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستمان كه‌وتووه‌، له‌ ژماردنه‌وه‌ی ئه‌و 20 سندوقه‌ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ئه‌نجامه‌كانی ئه‌لكترۆنی و ده‌ستی نیه‌ .


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket