riklam

ئەڵمانیا.. هونەرمەندانی کورد لەپێشانگای هونەرمەندانی بێ سنوردا

ئەدەب وهونەر 09:34 AM - 2018-07-12
.

.

بەبەشداری زیاتر لە 90 هونەرمەندی شێوەکار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نوێنەرایەتی نەتەوە جیاجیاکانیان دەکرد ڕۆژی 10ی تەموزی 2018 لەشاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا پێشانگایەکی هاوبەش کرایەوە ئەم پێشانگایە لەلایەن کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنورەوە سەرپەرشتی کرا بەچاوپۆشین لەکەموکوریەکانی پێشانگاکە لەڕووی پانتایی و پێداویستیەکانی پێشانگاوە بەتایبەتی ڕوناکی و چوارچێوەو شێوازی نمایشی تابلۆکان دەکرێت بڵێین کارێکی لەو جۆرە بۆ هونەرمەندانی نەتەوەکان جیی بایەخێکی زۆرە.

لەو پێشانگایەدا هونەرمەندانی کورد لە سلێمانی "سروە عەزیز وسەلام محەمەد قادرو ڕوناک عەزیز لەکورکوکەوەو هونەرمەندان ڕفاعی ئەحمەدو حسێن بەربارو شڤان لە قامشلۆوە توناو بەخشین و داهێنان و توانایەکی باشی ناو پێشانگاکە بوون و هەریەکەو لای خۆیەوە تابلۆکانی خوێندنەوەیەک بوو بۆ ژیان و ئازادی و مەرگەساتەکان و خۆڕاگری و ناعەدالەتی.

پێشانگاکە شێوازی هونەری جۆراوی لەخۆگرتبوو تیایدا کەرەسەی جۆراو جۆرو ستایلی نوێی توانا هونەریەکانی تیا بەدیدەکرا بێگومان ئاستی تابلۆو بەشداریکردنەکەش بە پێشانگاکەوە دیار بوو بەشێکی لەناویاندا هونەرمەندانی کورد ئاستێکی جوان و بەرزیان پیشاندا.

ئەوەی جێی سەرنج بوو کۆمپانیای هونەرمەندانی بێ سنور بۆ بەشداریکردنی هەر هونەرمەندیک  لەناو نۆرنبیرگدا 300یۆرۆی وەرگرتبوو ئەو هونەرمەندانەی لەدەریشەوە هاتبوون هەزار یۆرۆیان لەبەرامبەر بەشداریکردنەکەیاندا لێ وەرگیرا بوو، ئەمەش بێگومان ئەرکێکی مادی زۆری خستبوە سەر هونەرمەندانی بەشداربوو.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket