riklam

ئه‌ڵمانیا.. گورزێكی توند له‌ پاشماوه‌ی نازیه‌كان ده‌درێت

جیهان 08:37 AM - 2018-07-12
.

.

لەدوای زیاتر لە 430 دانیشن و تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر ئەو تاوانەنانەدا کەشانەی تیرۆرستی نازیە نوێیەکان "ئێن.ئێس.ئەو" ئەنجامیانداو 10 کەسی بێ تاوان کەزۆربەیان کۆچبەر بوون لە شارە جیاجیاکانی ئەڵمانیا کرانە قوربانی، لەوانە هەشت کەسیان بەڕەگەز خەڵکی تورکیا بوون لەناویاندا چوارکەسیان کورد بوون.

دادگای باڵای "میونشن"ی ئەڵمانیا ڕۆژی 11ی تەموزی 2018 سزای زیندانی بەسەر چوار تۆمەتباری ئەو گروپەدا سەپاند لەناویاندا ژنە ئەڵمانی توندڕەو "بیاتە تشیبەی تەمەن 43 ساڵ"بەزیندانیکردنی هەتاهەتایی و بەتۆمەتی بەشداریکردن لە 10 تاوانی قێزەوندا کە کۆمەڵگەی ئەلمانی توشی شۆک کرد سزا درا.

دادگاییکردنی ئەم گروپە کەلەئایاری 2013 وە دەستیپێکردوەو هێواشی دادگاییکردنەکەش جێی نیگەرانی کەسوکاری قوربانیەکان بوو ئەم گروپە لەنێوان ساڵانی 2000 و2007 دا هەستاون بەکوشتنی ئەو 8 کەسەی هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکی و یەکێکی یونانی و ژنە پۆلیسیکی ئەڵمانی تەمەن 22ساڵ.

پسپۆڕی کاروبارى کۆچبەران ئەم بڕیارەی دادگای بەرز نرخاندو وتی گرنگی بڕیارەکە لەوەدایە بەهیچ شێوەیەک پیشوەخت لەماوەی سزادانەکەی کەبەرزترین سزای ئەڵمانیە ئازاد ناکرێت و ئەمەش لەکاتێکدایە کەچالاکی توند ڕەوەکان ڕولەزیادبونە بەتایبەتی حزبی پۆپۆلیستی ئەلتەرناتیفی ئەڵمانی ڕاستڕەو کە لە پەرلەماندا 92 کورسیان هەیە تائێستا سەردەمی نازیەکان بە پیرۆزیەوە سەیر دەکەن.

سەبارەت بەبڕیارەکانی دادگاو سزادانی زیندانی بۆ خاتوو بیاتە لەسەر ئاستی ئەڵمانیا کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوەو زۆربەی زۆری حزبەکان بە ئۆپۆزیسیۆنیشەوە  پێشوازیان لە بڕیارەکەی دادگاکردو ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیاش بەتایبەتی هەردوو کەناڵی فەرمی یەک و دوو ARD , ZDF بەبایەخەوە چەندین ڕیپۆرتاژیان لەسەر بڵاوکردەوە پێشتریش ئەنگێلامیرکلی ڕاویژکاری ئەڵمانیا ئەم گروپەی نازیەکانی بە لەکەی شەرم بەناوچەوانی ئەڵمانیاوە وەسفکرد.چاودێرانیش پێیانوایە ئەگەرچی دۆسیەی تاوانی ئەو گروپە کۆتاییهات وداخرا بەلام ئەمە مانای ئەوە نیە کۆتایی ئەو گروپەو مەترسیەکانیان بێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی DPA

77.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket