riklam

كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ یاری كۆتایی مۆندیال

جیهان 08:37 AM - 2018-07-12
.

.

هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی جیهانی .

كرواتیا له‌ نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه‌ توانی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ ئینگلته‌را بباته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا بگاته‌ یاری كۆتایی .

گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌یاریزانان ئیڤان پیریسیچ له‌خوله‌كی 68ی گێمی دووه‌م و ماریۆ ماندزۆكیچ له‌خوله‌كی 109ی یاریه‌كه‌دا تۆماركران و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی ئینگلته‌راش له‌خوله‌كی 5ی یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیران كریبێره‌وه‌ تۆماركرا.

له‌ كۆتایی جامه‌كه‌ رۆژی 15-7-2018 هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا ده‌وه‌ستێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

1444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket