ئــه‌مــڕۆ لـه مــێژوودا
جیهان 08:20 AM - 2018-07-12.
12ی یۆلیۆ / ته‌مووز
رووداوه‌كان:
1109: خاچپه‌رسته‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له گرتنی به‌نده‌ری ته‌رابلوس له كه‌ناری شام.
1191: مه‌لیكی ئینگلته‌ره (ریچارلد دڵی شێر) توانی بڕواته ناو (عه‌ككا) كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانه‌كاندا بوو، و پاشان شاره‌كه كه‌وته ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كانه‌وه.
1912: فه‌ره‌نسه رایگه‌یاند كه مه‌غریب پارێزراوی فه‌ره‌نسه‌یه.
1917: ئه‌ڵمانه‌كان غازی خه‌رده‌لی بكوژیان به‌كارهێنا بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.
1921: سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی (ریف) له مه‌غریب به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم خه‌تابی و بۆ سه‌ر هه‌ردوو داگیركه‌ری ئیسپانی و فه‌ره‌نسی.
1943: مسته‌فا بارزانی دوای ماوه‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ریی به یارمه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (پارتی هیوا) له سلێمانی رزگاركرا و چووه شاری (شنۆ) له ئێران، وه له 27/7/1943ز گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی بارزان.
1946: به‌رپابوونی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی (گاورباخی) له كه‌ركوك له لایه‌ن كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له عێراق.
1957: پزیشك و نه‌شته‌ركاری ئه‌مریكی لوری بورنی له رێگای به‌ڵگه‌ی زانستیه‌وه دۆزیه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان جگه‌ره‌كێشان و توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان.
1960: فه‌ره‌نسه ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریه‌ك له نێجیر و چاد و ڤۆلتای سه‌رو و ساحیلی عاج و ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست.
1996: سه‌رله‌نوی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك (ئیدریس دیبی) به سه‌رۆك كۆماری چاد.
1996: كۆده‌تایه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو دژ به سه‌دام حسێن.
1998: هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسه‌ی تۆپی پی له پاڵه‌وانێـتی جامی جیهانی كه له وڵاتی خۆی ئه‌نجامدرا جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پاڵه‌وانی جیهان هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به سی گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ.
2002: دادگای كه‌نه‌دی مافی هاوسه‌گیری به‌خشی به هاوڕه‌گه‌زان.
2005: جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری لوبنانی (الیاس المر) دوچاری هه‌وڵی تیرۆر بوویه‌وه به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی.
2006: حیزبوڵا دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی به‌دیل گرت و هه‌شتی تریشی كوشت، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌نگ به‌رپا بكات دژ به لوبنان كه 33 رۆژی خایاند.
2006: ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی (جاسم محمد الخرافی) هه‌ڵبژارد به سه‌رۆك و ئه‌وش له دانیشتنی ده‌ستپێكدا.
2010: باقر جه‌بر وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا موچه‌ی خانه‌نشینان به رێژه‌ی 50% زیادبكرێت.
2010: فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌ڵبژێرایه‌وه.
2010: له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی به‌هێز له چێشتخانه‌یه‌كی كامباڵای پایته‌ختی ئۆگه‌نده 64 كه‌س كوژران و 65ی دیكه‌ش بریندار بوون.
2013: رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (بریتنی) بووه هۆی مردنی 6 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 30 كه‌س له كه‌نار پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسه.
2014: 18 كوژراو له قه‌سابخانه‌ی (خێزانی بتش) له ئه‌نجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ یه‌كێك له ماڵه‌كانی ئه‌و خێزانه له رۆژی پێنجه‌می جه‌نگی سه‌ر شاری غه‌ززه.
له‌دیكبوون:
1596: قه‌یسه‌ر میخائیل رومانوف، قه‌یسه‌ری روسیای قه‌یسه‌ری.
1817: هنری دیفد سورو، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1849: ویلیا‌م ئۆسله‌ر، پزیشكی كه‌نه‌دی.
1854: ئه‌مادۆ مۆدلیانی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناوداری ئیتالی له شاری ئۆسكانانی ئیتالیا.
1904: بابل‌و نیرودا، شاعیری چیلی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1971ز.
1913: ویلیس لامپ، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبلی فیزیای ساڵی 1955ز.
1928: ئیلیاس جیمیس خوری، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1990ز.
1928: محه‌مه‌د مه‌هدی عاكف، رابه‌ڕی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین.
1931: ئیریك ئایفیس، مێژوونوسی به‌ریتانی.
1932: فایده كه‌مال، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و سیاسه‌تمه‌داری میسری.
1937: لیونیل جوسبان، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسه.
1940: مه‌زهه‌ر ئه‌بولنه‌جا، ئه‌كته‌ری میسری.
1946: رۆبه‌رت فیسك، رۆژنامه‌نوسی به‌ریتانی.
1955: غنتر بینكو، دادوه‌ری تۆپی پێی نه‌مساوی.
1973: كریستیان فییری، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1974: ستیلوس جیاناكابولوس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.
1976: ره‌وعه یاسین، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1976: نهیر الشمری، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1978: مه‌روه مه‌هران، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1978: توفر گریس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1978: میشیل رودریگز، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1982: ئه‌نتونیۆ كاسانو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
وه‌فات:
1536: دسیدریوس ئیراسموس، فه‌یله‌سوفی هۆڵه‌ندی.
1645: قه‌یسه‌ر میخائیل رومانوف، قه‌یسه‌ری روسیای قه‌یسه‌ری.
1931: لارس ئولف ناسان سود بریلوم، پیاوی ئاینی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1930ز.
1947: دڵدار، شاعیری كورد، له شاری هه‌ولێر، له 20/10/1918ز له شاری كۆیه له‌دایكبووه.
1949: دۆگلاس هاید، شاعیر و سه‌ركۆماری ئیرله‌نده.
1975: شێخ موراد زه‌نگنه، شاعیر و زانای كورد.
1984: جه‌وهه‌ر سالم، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1998: ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار، نوسه‌ری كورد، و دانه‌ری كتێبی (ئه‌لف و بێی كوردی).
2007: د.محه‌مه‌د موكری، زانا و لێكۆڵه‌ری كورد له شاری ئیڤری فه‌ره‌نسه له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا.
2011: ئه‌حمه‌د والی كه‌ره‌زای، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌فغانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له ساو تومیه وبرینسیب.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25