riklam

پێنجوێن.. هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 10:58 PM - 2018-07-11
.

.

له‌سه‌ر سكاڵای دانیشتوانی پێنجوێن 15 ماتۆڕسكیل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو شۆفێره‌كانیشیان ده‌ستگیركران
پاش سكاڵای ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دانیشتوانی قه‌زای پێنجوێن، به‌رامبه‌ر زۆربونی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا كه‌ بۆته‌ ھۆی بێزاركردنیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ھا عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ھه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله‌ بێ سه‌ره‌تاكان ئانجامدراو ئه‌مشه‌و توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 15 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت و شۆفێره‌كانیشیان ده‌ستگیر بكرێن.

پاش ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌، له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر كه‌ ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تایان پێبووه‌و روبه‌روی یاسا كرانه‌وه‌.

له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌و ھێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رۆڵی سه‌ره‌كیان ھه‌یه‌ تێیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاووڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ھه‌ڵمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ لێپێچینه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیل و ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌ یاساییه‌كانی تر.

PUKmedia راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان پۆلیسی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket