riklam

له‌ سلێمانی داوای پاراستنی مافی سه‌گه‌كان ده‌كرێت

کوردستان 06:41 PM - 2018-07-11
.

.

ئه‌مڕۆ 11-7-2018 له‌ شاری سلێمانی خۆپیشاندانی خاوه‌ن سه‌گه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری خاوه‌نی سه‌گه‌ به‌شداربووكانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ په‌یامێكی خوێنده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا وتی: نابێت سزای ئاژه‌ڵه‌كان بدرێت له‌سه‌ر مرۆڤ، نابێت ئاژه‌ڵه‌كان بكوژرێن، به‌وپێیه‌ی مرۆڤ به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر ژیانی ئاژه‌ڵ.

وتیشی: سه‌گه‌كان مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، بۆیه‌ داواكارین بریندار نه‌كرێن و نه‌كوژرێن و بپارێزرێن.

داواكارین له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌ بۆ سه‌گه‌ بێ خاوه‌نه‌كان دروستبكات له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان و یاسایه‌ك ده‌ربچێت به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی مافی سه‌گه‌كان. هه‌روه‌ها هۆبه‌كانی ڤێرته‌رنه‌ری له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ رێگری بكرێت له‌ كاری زاووزێكردنی سه‌گه‌كان.

PUKmedia تایبه‌ت

 

45478.jpg

5768.jpg

67890.jpg

5467698.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket