riklam

نه‌وید چه‌ند كۆنسێرتێك سازده‌كات

ئەدەب وهونەر 06:24 PM - 2018-07-11
.

.

نه‌وید زه‌ردی گۆرانیبێژی كورد، بۆ سازكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت له‌ مانگی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

نه‌وید له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ مانگی ئابی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و چه‌ند شارێكی تر كۆنسێرت سازده‌كات.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ ساڵی 2018دا چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دیارترینیان كلیپی (بڕۆ)یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت بوو له‌گه‌ڵ كچه‌ گۆرانیبێژ بانه‌ شێروان، هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرتی بۆ كوردانی ئه‌وروپا سازكردووه‌.

نه‌وید زه‌ردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ناوبانگی هونه‌ری زیاتری په‌یداكرد، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، گۆرانی و ڤیدۆ كلیپه‌كانیشی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گوێگرو بینه‌ریان هه‌یه‌.

PUKmedia

65.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket