riklam

پانێلی هه‌ڵبژاردن و ئاینده‌ى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 04:44 PM - 2018-07-11
.

.

ئه‌مڕۆ 11-7-2018 له‌ شاری سلێمانی پانێلێك له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاینده‌ی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌و پانێله‌ به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی و ره‌وه‌ند مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی و ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ ته‌وه‌رێكی پانێله‌كه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردن و ئایینده‌ی كه‌ركوك تاووتوێ ده‌كه‌ن.

له‌و پانێله‌دا ره‌وه‌ند مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی رایگه‌یاند: له‌ رابردوودا گه‌له‌كۆمه‌كێ له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌بوو، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نها عه‌ره‌ب و توركمان نه‌بوون. به‌ڵام ئێمه‌ پێشنیارمان كردووه‌ وه‌كو كورد له‌ كه‌ركوك دژایه‌تی یه‌كتری نه‌كه‌ین.

لای خۆشیه‌وه‌ ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: كه‌ركوك دۆسیه‌یه‌كی زیندووه‌ له‌ هه‌موو عیراقدا ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ كورده‌وه‌ نییه‌.
وتیشی: به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 1924ـه‌وه‌ ته‌عریب و ته‌رحیل له‌ كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌تیف نێروه‌یی وتی: گرنگه‌ بزانین ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن و وه‌كو شۆڤێنیه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ڕوانن، بۆچی؟
وتیشی: ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ یه‌كێتی، چونكه‌ له‌و ناوچانه‌ یه‌كێتی هێزێكی بێ ركابه‌ره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket