riklam

زیانەكانی لە دایك بوونی منداڵ بە نەشتەرگەری

هەمەرەنگ 04:03 PM - 2018-07-11
.

.

 

زۆرێك لە دایكان لەبەر كۆمەڵێك هۆكار كە ترس و قەلەقی بۆ دروستكردوون، لە كاتی دووگیانبووندا هەوڵدەدەن منداڵەكانیان بە نەشتەرگەری لە دایك ببێت نەك سروشتی، بێئەوەی بزانن لە دایكبوونی منداڵ بە نەشتەرگەری چ زیانێكی بۆ سەر تەندروستی خۆیان و منداڵەكەیان هەیە.

 

لەم بابەتەدا چەند خاڵێك بۆ دایكان دەخەینە ڕوو كە رەنگە بیركردنەوەیان بگۆڕێت و بە زیانەكانی لە دایك بوونی منداڵ بە نەشتەرگەری ئاشنا ببن، زیانەكانیش ئەمانەن:

1-     هەوكردنی برینی نەشتەرگەرییەكە.

2-     بڕی ئەو خوێنەی لەكاتی نەشتەرگەرییدا دەڕوات زۆر زیاترە لەو بڕەی لە كاتی لە دایكبوونی سروشتیدا دەڕوات.

3-      نەشتەرگەری دەبێتە هۆی مەینی خوێن لە قاچ و سنگی دایكەكەدا، كە زۆركات مەترسی گیان لە دەستدانی هەیە.

4-     دایكەكە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە تووشی سەرئێشە و دڵ تێكەڵهاتن و رشانەوە دەبێت.

5-     هەندێك جار دایكەكە توشی قەبزی و لەكاركەوتنی جوڵەی ریخۆڵە دەبن و ریخۆڵەیان دەگیرێت.

6-     بەهۆی نزیكی منداڵەكە لە میزەڵانەوە دەكرێت لە كاتی نەشتەرگەرییەكەدا میزەڵدانی دایكەكە بریندار بكرێت.

7-     لە 100 هەزار ژندا بەهۆی نەشتەرگەری لە دایكبوونی منداڵەوە دوو ژن دەمرێت.

8-     پێدەچێت لە كاتی لە دایكبوونەكەدا منداڵەكە بریندار بكرێت و پێویست بكات لە چاودێری بمێنێتەوە.

9-     دوای منداڵبوون بە شێوەیەكی سروشتی دایكەكە دەتوانێت زوو بگەڕێتەوە ماڵەوەو بە خێرایش هەڵبستێتەوە بەڵام نەشتەرگەری كاتێكی زیاتری دەوێت.

10-  كاتێك دوای نەشتەرگەری دایكێك دووگیان دەبێتەوە، ئەگەری هەیە لە كۆتایی دوگیانییەكەیدا لە شوێنی نەشتەرگەرییەكەوە منداڵانی بتەقێت.

11-  جگە لەوەی نەشتەرگەری برینێكی گەورە لە بەشی خوارەوەی سكی دایكەكەدا دروستدەكات و ناشرینی بە جەستەی دەبەخشێت.

 

PUKmedia   تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket