د.یوسف: ئایزۆ كاره ئیدارییه‌كانمان چالاكتر ده‌كات
کوردستان 04:01 PM - 2018-07-11.
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی زۆر له گۆڕینی سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت ناتوانێت له‌ئاست خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان بێت.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ 11-7-2018 له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی تیمی جێبه‌جێكردنی سیستمی ئایزۆ له وه‌زاره‌ت هات.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، له سه‌ره‌تادا د.محه‌مه‌د حسێن سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری، كه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی سیستمی ئایزۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت پێسپێدراوه، باسی له كار‌و هه‌نگاوه‌كانی سیستمه‌كه كرد، كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا جێبه‌جێیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: سیستمی ئایزۆر به پێنچ هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت. وتیشی: له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كه له 4-7-2018 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام زۆر به‌خاوی ڕۆیشتبو، بۆیه به ماوه‌ی 14 مانگ ته‌واوبووه، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌نگاوه ته‌نها 5% كۆی پڕۆژه‌كه پێكده‌هێنێت، زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و وتی: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له 11-6-2018 ڕاسپێدراین بۆ ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی دیكه، خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ تیمی هاوكارانمان توانیمان هه‌نگاوی گرنگ به‌ره‌وپێش بنێین و له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا توانیمان له هه‌نگاوی دووه‌مدا توانیومانه ڕێژه‌ی 25% ته‌واوبكه‌ین.
وتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه 20% كۆی پڕۆژه‌كه پێكده‌هێنێت، ڕاشیگه‌یاند: له هه‌نگاوی سێیه‌مدا تائێستا ڕێژه‌ی 10% ته‌واوبووه، ئه‌م هه‌نگاوه زۆر قورسه چونكه 50% كۆی پڕۆژه‌كه پێكده‌هێنێت. ئاشكراشیكرد هه‌نگاوی چواره‌م 15% و هه‌نگاوی پێنجه‌م 10%ی كۆی پڕۆژه‌كه پێكده‌هێنن، ئه‌وه‌شی وت: ئه‌گه‌ر هه‌مووان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن تا 21-4-2018 پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ده‌كه‌ین. وتیشی: جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه خۆته‌رخانكردنی ده‌وێت و ده‌بێت پلانی كاركردنیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد به‌وردی چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه بكات.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وته‌یه‌كی گرنگی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند: به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیستمی ئایزۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. وتیشی: له سه‌ره‌تادا هه‌موومان ماندووده‌بین، به‌ڵام به ستانداردی جیهانی كاره‌كانمان ڕێده‌خه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌ت بكه‌ین، ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه كه كاره‌كانمان ته‌واو كردووه‌و بڕوانامه‌ی ئایزۆمان به‌ده‌ستهێنا به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانمان هه‌نده ئاسان ده‌بێت خۆمان ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا كاری پێده‌كه‌ین.
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر بایه‌خ به جێبه‌جێكردنی سیستمی ئایزۆ ده‌ده‌ن، وتیشی: له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی كار‌و چالاكیه‌كانمان، خۆشحاڵی خۆیان پیشاندا كه ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی سیستمی ئایزۆ له وه‌زاره‌ت كردووه، چونكه ده‌زانن یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته به‌ڕێوه‌بردن، له‌به‌رئه‌وه ئایزۆ باشترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه جێبه‌جێكردنی سیستمی ئایزۆ نه‌ك ته‌نها له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه، به‌ڵكو له كاره له‌پێشینه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیشه، چونكه له دواجاردا جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیستمه به قازانی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه باشتر خزمه‌ت به هاووڵاتیان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باشتریش خزمه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات.
د.یوسف گۆران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خۆمان له‌گه‌ڵ شێوازێكی دیكه‌ی كاركردن ڕابهێنین، بۆ ئه‌وه‌ش پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ پرۆسه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی دووپاتكرده‌وه.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره گشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه چه‌ندین ڕاو سه‌رنج و پرسیار له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئاڕاسته‌ی تیمی جێبه‌جێكردنی سیستمی ئایزۆ له وه‌زاره‌ت كرا‌و له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌شه‌وه به تیروته‌سلی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه، بڕیاریشدرا هه‌موو دوو هه‌فته جارێك درێژه به‌و كۆبونه‌وانه بدرێت، بۆ ئاگاداربوون له هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی سیستمه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ڕوبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26