riklam

بە شەریكی

بابەتی گۆڕاو 03:02 PM - 2018-07-11
.

.

بە شەریكی

× بەگم ئەڵێم ئەو مەخفەرەی ئەوبەرەوە بۆچی ناكڕیت؟
ـ مەخفەر بكڕم؟!
× ئەی چی؟.. سێ‌ هۆدەی چاك و چل پەنجا پۆلیس و كەلەبچە و …..
ـ ئەوە تۆ ئاگات لە خۆتە ئەڵێی چی؟؟!!
× ئەی بۆ ئاگام لە خۆم نییە؟.. وەرە بیپێوە ئەگەر شعورم شەش لەسەر شەش نەبوو هەقی قسەت هەیە.
ـ قەت شەش لەسەر شەش نییە.. شەش لەسەر شەش بێ‌ چۆن ئیقتیراحی وا قۆڕ ئەكاو ئەڵێ‌ مەخفەر بكڕە؟!!.. مەخفەر رەمزی دەسەڵاتی حكومەتە، چۆن ئەیفرۆشێ‌؟؟
× ئێستا سەلاموعەلەیكم.
ـ وەی عەلەیكەسەلام و زوو بیبڕەوە.
× مەكتەب موهیمە یان مەخفەر؟
ـ نازانم! پەروەردەی نیشتمانی ئەڵێ‌ مەكتەب.
× دە حكومەت مەكتەبێكی كاملی بە تەلەبە و تەختەڕەشەوە فرۆشتووە بە برادەرێك، ئەویش سووك و باریك كۆمەڵێك تەلەبەی قەرزاری فەسڵ كردووە.
ـ ئەمە مەعلوماتی راستە یان لەخۆتەوە دەریان ئەهێنی؟
× قوربان دڵنیابە كە راستە.
ـ دە مەعنای وایە تەئریخ شكور بەگی داناوە و ئەگەڕێتەوە دواوە.
× دواوەی كوێ‌ یەعنی؟
ـ دواوەی زەمانی لویسی شانزە و چواردە و ئەوان لە فرەنسا. ئەوانیش ئەهاتن پۆستە بەرزەكانیان ئەفرۆشت. مەسەلەن وەزارەتی دەرەوەیان ئەفرۆشت بەوەندە هەزار دینار. بەوە عیلاجی كەموكوڕی بودجەیان ئەكرد.
× دە تۆش وابكە ئوستاز.. وەرە من بفرۆشە.
ـ بتفرۆشم؟!!
× ئەی چی؟؟ بەشكم ئەجنەبییەك بمكڕێ‌ و چەندم كرد بە شەریكی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket