riklam

عیراق واده‌ی سه‌رژمێری گشتی دیاریده‌كات

عیراق 01:41 PM - 2018-07-11
.

.

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ساڵی 2020 ی بۆ ئه‌نجامدانی ئاماری سه‌رتاسه‌ریی دیاریكرد، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردودا ژماره‌ی دانیشتووان رووی له‌ كه‌می كردووه‌.

وڵاتانی جیھان له‌ رێكه‌وتی 11 ی ته‌مووزدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیھانیی دانیشتووانه‌وه‌ چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقیش به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ساڵی 2020 ی دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانی ئاماری سه‌رتاسه‌ریی له‌ عیراقدا.

له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه‌، ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار رایگه‌یاندوه‌: له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا گه‌شه‌كردنی ژماره‌ی دانیشتووان رووی له‌ كه‌می كردووه‌.

پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ پێنجی ته‌موزدا رایگه‌یاندبوو: گه‌شه‌ی دانیشتووانی عیراق به‌ رێژه‌ی له‌ %6.2 رووی له‌ كه‌میكردووه‌، جێی ئاماژه‌شه‌ دانیشتووانی عیراق ساڵانه‌ 850 ھه‌زار بۆ ملیۆنێك كه‌سی ده‌چێته‌ سه‌ر.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket