riklam

سه‌رۆك مه‌عسوم سه‌ره‌خۆشیی له‌ ئیمپراتۆری ژاپۆن ده‌كات

عیراق 01:31 PM - 2018-07-11
.

.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 11-7-2018 سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم پرسه‌ نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خاوه‌نشكۆ ئاكی هیتۆ ئیمپراتۆڕی ژاپۆن كرد بۆ قوربانیانی ئه‌و لافاوه‌ی كه‌ به‌ هۆی باران بارینی به‌لێزمه‌وه‌ هه‌ردو ویلایه‌تی ئۆیتا و فۆكۆكای گرته‌وه‌ روخانی خانوبه‌ره‌یه‌كی زۆر و بێسه‌روشوێن بوون و مردن و لێقه‌وماوێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌ نامه‌كه‌یه‌:

به‌ڕێز خاوه‌ن شكۆ ئیمپراتۆر ئاكی هیتۆ

ئیمپراتۆری ژاپۆن

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ كاره‌ساتباره‌مان پێگه‌یشت كه‌ به‌ هۆی لافاو و باران بارینی به‌لێزمه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوه‌وه‌ روی كرده‌ هه‌ردو ویلایه‌تی ئۆیتا و فۆكۆكا له‌ وڵاته‌كه‌تان و قوربانیی و بێسه‌روشوێن بون و لێقه‌وماویی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ له‌ نێو هاوڵاتییاكانتاندا. له‌ كاتێكدا بۆ ئه‌و روداوه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ی قوڵ و هاوكاریی خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تیی ژاپۆنی دۆست بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م كۆسته‌، له‌رێی ئێوه‌شه‌وه‌ گه‌رمترین پرسه‌ و ماته‌مینیی ده‌رده‌بڕین بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان داوای چاكبونه‌وه‌ی هه‌رچی زوتریش ده‌كه‌ین بۆ برینداران. دڵنیایین گه‌لی ژاپۆنی دۆست به‌و وره‌ و خۆڕاگرییه‌ی پێی ناسراوه‌ ده‌توانێت ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌ تێپه‌ڕێنێت.

له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینی بێ ئه‌ندازه‌مان.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عێراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket