riklam

سه‌رۆك كۆمار ژماره‌یه‌كی تری حوكمی له‌سێداره‌دان په‌سه‌ند ده‌كات

عیراق 01:21 PM - 2018-07-11
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11-7-2018 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ئاشكرایكرد سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ژماره‌یه‌كی تری حوكمی له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ندكرد كه‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌رپرسیاری تاوانی ترسناك یا تاوانی تیرۆرن و ژیانی هاوڵاتیانی بێ دیفاعیان كردۆته‌ ئامانج.

نووسینگه‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ مه‌رسومه‌ ئیمزاكراوه‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌نداریی جێبه‌جێكردن كراون به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان به‌سه‌ر تاوانباراندا، ئه‌وه‌یشی دوپاتكردۆته‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی حوكمه‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌كانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی قانونیی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌، لیژنه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ خستنه‌رو و تاوتوێكردنی دۆسییه‌كانی تر كه‌ ماون بۆ په‌سه‌ندكردنیان به‌پێی رێكاره‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان.

PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket