riklam

یه‌كێتی: هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ره‌

کوردستان 12:45 PM - 2018-07-11
.

.

ڕای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سووربوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی خۆی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و سیستم په‌رله‌مانی بێت و وتیشی: سپاردنی ئه‌م پرسه‌ بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌كاته‌ لاوازی و شكستی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ چوار وپێنج ساڵه‌ نه‌توانراوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

سه‌رۆكی وتیشی: ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا بێت و بۆ كورد گرنگه‌ و ده‌بێت سیستمیش له‌ هه‌رێم په‌رله‌مانی بێت.

 له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدان و پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتووش پڕۆژه‌یان هه‌یه‌ و داوای سڕكردنی ده‌كه‌ن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ پێی ده‌سه‌ڵاته‌ دابه‌شكراوه‌كانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن له‌ 30 مانگی ئه‌یلولدا به‌ڕێوه‌ بچێت و به‌ بێ داواكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket