riklam

گروپی عوسمانلیه‌ گێرمه‌نیه‌كان قه‌ده‌غه‌ی ده‌خرێته‌سه‌ر

جیهان 12:34 PM - 2018-07-11
.

.

به‌پێی بڕیارێكی وزاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا: گروپی، عوسمانلیه‌ گێرمه‌نیه‌كانی ئه‌ڵمانیا" قه‌ده‌غه‌یان خرایه‌سه‌ر
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رۆژی 10ی ته‌موزی 2018هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان كرده‌ سه‌ر ڕێكخراوی نه‌ژاد په‌رست و تونده‌وی توركی كه‌ به‌گروپی"عوسمانلیه‌ گێرمه‌نیكان"ناسراون و به‌پێی بڕیارێكی "هۆرست زیهۆفه‌ر"ی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌چوار هه‌رێمی ئه‌ڵمانیا"ڕاینالد بفالتس و بادن ڤۆرتنبێرگ و باڤاریاو هێسن"به‌رێوه‌چوو هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی گروپی عوسمانلیه‌ گێرمه‌نیا قه‌ده‌غه‌یان خرایه‌ سه‌ر.. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌و گروپه‌ گروپێكی نه‌ژاد په‌رستی توندره‌وی مه‌ترسیداره‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كاره‌كانیان له‌ 16هه‌رێمی فیدرالی پێچه‌وانه‌ی یاساو یاسای سزادانه‌.. به‌پێی مه‌زنده‌كانی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌م گروپه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ 300 ئه‌ندام و لایه‌نگریان هه‌یه‌و هه‌شت كه‌س له‌م گروپه‌ش له‌ مانگی ئاداری ڕابردوه‌وه‌ له‌شتورگارت ڕوبه‌ڕوی دادگا بونه‌ته‌وه‌و سیانیش له‌وانه‌ به‌به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و گروپه‌ن و ناسراون..ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ش تۆمه‌تی كوشتن و بێزاركردن و بازرگانی به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌و ده‌ستدرێژی به‌زۆرو هه‌وڵدان بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانیان ڕوبه‌ڕو كراوه‌ته‌وه‌.. وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤاڵن ی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه‌ ئه‌م گروپه‌ سه‌ر به‌حزبی دادو گه‌شه‌پێدانی توركین كه‌ ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا حكومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر ڕوبه‌ڕووی هه‌موو دیارده‌كانی تاوانی ریكخراو بۆته‌وه‌ هاوشێوه‌ی گروپی ڕۆك كه‌ ئه‌ندامه‌كانی تاوانی مه‌ترسیداریان ئه‌نجامداوه‌..به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاش قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و گروپه‌ی عوسمانلیه‌كان پشت به‌ستوه‌ به‌به‌رچاو ڕونی  ده‌سه‌لاتی ئه‌ڵمانی و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ناوه‌ڕاستی مانگی مارت كه‌له‌و كاته‌دا ئامانج لێی په‌یداكردنی زانیاری پێویست بوو له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ئه‌و گروپه‌و هاوكاری لقه‌كانیان.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س: كه‌ناڵی یه‌كی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا..به‌رنامه‌ی تاگس شاو









ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket