PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دادوه‌ران: هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی زۆر شه‌فاف بووه‌


11/7/2018 12:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕه‌سمی ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ین.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حاكم جاسم ئه‌ندامی وه‌فدی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 12-7-2018 به‌ڕه‌سمی ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان شاره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی وتیشی: له‌ كه‌ركوك زۆر به‌ باشی كاره‌كان به‌ڕێوه‌چوون و له‌سلێمانیش به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ شه‌فافییه‌ت پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان وتیشی: پڕۆسه‌كه‌ له‌هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی زۆر به‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكوپێك به‌ڕێوه‌چوو و ده‌بێت سوپاسی خه‌ڵكی سلێمانی بكه‌ین كه‌ زۆر هاوكارمان بوون و پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ستی له‌ پارێزگای سلێمانی زۆر شه‌فافتر بوو له‌چاو كه‌ركوك.

حاكم جاسم وتیشی: له‌ئێستادا هیچ ئه‌نجامێك به‌ڕه‌سمی ڕاناگه‌یه‌نین هه‌تاكوو سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق كۆتایی پێنه‌یه‌ت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پاش كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی پارێزگای دهۆك ده‌كه‌ن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

جێی ئاماژه‌یه‌ بڕیاره‌ 215 سندوق هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ بكرێت كه‌ له‌وژماره‌یه‌ 140 سندوقیان له‌شاری هه‌ولێره‌ و 70 سندوقی تریش له‌ به‌غدا جیاكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.

PUKmediaتایبه‌ت 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی

  • image04
  • دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • 14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی

  • image04
  • كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

  • image04
  • مام به‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه‌

  • image04
  • كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی

  • image04
  • شه‌هید ئارام ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاوا نه‌بووی كوردایه‌تی


                                           

كۆمیته‌ی فینلاند به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كات


رۆژی شه‌ممه‌ 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی...


  كۆمیته‌ی فینلاند كۆده‌بێته‌وه‌
   كۆمیته‌ی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان كرد
                                           

گۆنا بە پەت و بزمار جوانترین تابلۆ دەنەخشێنێت


خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن.
  پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی
  ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc

                                           

دیندار زێباری: خۆپیشانده‌رانی شیلادزێ ئازادناكرێن

ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له‌ رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه‌ له‌ زینداندان  به‌كه‌فاله‌تیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه...


  كاریگەری هەواڵی توندوتیژیی لەسەر دەروونی تاك
  رۆژی جیهانی ڕاديۆ


کاریکاتێر