riklam

یه‌كێتی: له‌ رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی خۆمان دڵنیاین

کوردستان 10:29 AM - 2018-07-11
.

.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ك شاره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی له‌ هه‌ولێریش له‌ ده‌نگه‌كانی خۆمان دڵنیاین.

د. بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-7-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن له‌ رابردودا ئه‌وه‌مان دووپاتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یاساو بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانین و دڵنیاشین له‌ ده‌نگه‌كانی خۆمان له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و نه‌ك به‌ته‌نها له‌ كه‌ركوك و سلێمانی، به‌ڵكو له‌ شاری هه‌ولێریش.

 وتیشی: گومان و سكاڵایه‌كی زۆر كرابووه‌ سه‌ر یه‌كێتی له‌ شاره‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌مان كات تۆمه‌تێكی ناڕه‌وای زۆریش كرابووه‌ سه‌رمان له‌و دووشاره‌، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌و دوو شاره‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ تۆمه‌ته‌كانی كه‌ ده‌خرانه‌ پاڵمان هه‌موویان ناڕه‌واو درۆبوون و راستییه‌كان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرابوو.

د. بڕیار راشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای هه‌ولێر تێبینی و سكاڵای زۆرمان تۆماركردوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی سكاڵاو تێبینییه‌كانمان راده‌ستی كۆمسیۆن كردوه‌و چاوه‌ڕی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین وه‌ڵامه‌كان وه‌ربگرینه‌وه‌، هه‌روه‌ها وتی: چۆن له‌ ده‌نگه‌كانمان دڵنیابوون له‌ كه‌ركوك و سلێمانی له‌ هه‌ولێریش هه‌روا دڵنیاین و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ین له‌ شاری هه‌ولێریش.

PUKmedia زانیار مه‌جید  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket