riklam

وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

کوردستان 10:26 AM - 2018-07-11
.

.

بڕیاره‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش دابنرێت تا له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌غدادمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ تا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانیان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین.

وتیشی: بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ ئاماده‌كاری بۆ دانانی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بكرێت تا كورد له‌ داھاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ھه‌رێم به‌شداربن و به‌یه‌ك وه‌فد بچینه‌ به‌غداد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket