riklam

دوبز.. تیرۆرستانی داعش 6 پۆلیس ده‌كوژن

کوردستان 09:49 AM - 2018-07-11
.

.

تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌زای دوبز هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 6 پۆلیس كوژران .

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای دوبز ئه‌مڕۆ 11-7-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردو چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ گه‌ڕه‌كی ته‌نه‌ك-ی ئه‌و قه‌زایه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌شدا 4 له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی كوژران و 2 پۆلیسی پاسه‌وانی بیره‌ نه‌وته‌كان  كوژراون.

راشیگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌و هێرشه‌یاندا بۆسه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی چه‌ند پۆلیسێكیان به‌ره‌و شوێنێكی نرفاندوه‌.

جێگای باسه‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان تیرۆرستانی داعش جوڵه‌و چالاكییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌و تائێستا چه‌ندین هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket