riklam

ئه‌ردۆگان سوپا سالاری وڵاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت

جیهان 08:28 AM - 2018-07-11
.

.

به‌بڕیارێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا "یه‌شار گوله‌ر" وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی نوێی سوپای توركیا له‌ شوێنی خه‌لوسی ئاكار داده‌نرێت.

له‌یه‌كه‌م گۆڕانكارییدا له‌ پێكھاته‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی، له‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان یه‌شار گوله‌ر وه‌ك سوپا سالاری وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خه‌لوسی ئاكار پۆستی وه‌زیری ناوخۆی وه‌رگرت كه‌ له‌ساڵی 2015 وه‌ سوپای سالاری توركیا بووه‌.

 یه‌شار گوله‌ر ته‌مه‌نی 64 ساڵانه‌و پێش وه‌رگرتنی پۆستی سوپا سالاری توركیا، فه‌رمانده‌ی ھێزه‌ وشكانییه‌كان بووه‌.

جه‌نه‌ڕاڵ یه‌شار گوله‌ر له‌ 28 ی كانوونی یه‌كه‌می 2011 و كاتێك كه‌ سه‌رۆكی ھه‌واڵگریی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بوو، فه‌رمانی بۆردومانكردنی كاسبكارانی رۆبۆسكی ده‌ركرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket