ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:15 AM - 2018-07-11.
11یۆلیۆ
رووداوه‌كان..
1302: سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی فلامنكی به‌سه‌ر هێزه‌كانی پاشایه‌تی فه‌ره‌نسی له شه‌ڕی (كورتری) و هه‌روه‌ها پێشی ده‌وترا مهامیزی ئاڵتونی.
1811: زانای فیزیای ئیتاڵی ئه‌میدیۆ ئه‌فوجادرۆ توێژینه‌وه‌كانی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌یكه‌لی مولی بۆ غاز.
1857: كۆتایی هه‌ڵمه‌تی فه‌ره‌نسی به‌ناوی (هه‌ڵمه‌تی جرجره) بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هۆزه‌كان له جه‌زائیر و كپكردنه‌وه‌ی شۆڕش له‌وێ و به‌دیلگرنی هه‌ڵگری لیوای جیهاد لاله فاتمه نسومر.
1882: گه‌له‌كه‌شتی ئینگلیزی بۆردومانی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی كرد و قه‌ڵاكانی وێران‌كرد، بۆ رۆژی دوایش بۆردومانكردن هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ئه‌نجامدا ئه‌و شاره خۆی دابه‌ده‌سته‌وه و ئاڵای سپی هه‌ڵكرد، و ئه‌حمه‌د عورابی ناچاربوو هێزه‌كانی بكشیچنێته‌وه بۆ (كفر الدوار) و سه‌رله‌نوێ سوپاكه‌ی رێك بخاته‌وه.
1921: سه‌ربه‌خۆیی مه‌نگۆلیا له‌چین.
1921: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به‌پشتگیری فه‌یسه‌ڵ وه‌ك مه‌لیكی عیراق و هه‌روه‌ها كورد سه‌ربه‌ستی ته‌واوی هه‌بێت له‌به‌شداریكردنی عیراق و جیابوونه‌وه لێی به راپرسی، به‌ڵام شاری كه‌ركوك دژی شانشین وه‌ستان و پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی به‌شداری نه‌كرد و موسڵیش به‌هه‌مان شێوه دژی ئه‌و راپرسیه وه‌ستان.
1922: چه‌رچڵ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه و به‌ڵێنی به كورددا كه به خواستی خۆیان داواكاریه‌كانیان جیبه‌جێ بكه‌ن.
1924: شۆڕشی میللی له‌شاری دلهی كه موسڵمانه‌كان و هیندۆسه‌كان پێی هه‌ستان دژ به داگیركاری به‌ریتانی.
1925: كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ویلایه‌تی موسڵ بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ و له‌هه‌مان كات زمانی كوردی فه‌ڕمی بێت و ویلایته‌كه له لایه‌ن كورده‌وه ئیداره بكرێت.
1930: پێكهێنانی (لیژنه‌ی رزگاركردنی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی غه‌یره ئیسلام) له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیب هورمز ره‌سام.
1948: سه‌هیۆنیه‌كان نزیكه‌ی 426 فه‌له‌ستینیان كوشت له شاری (اللد) كه له‌گه‌ڵ شاری (الرمله) داگیری كردبوو.
1952: كۆچی دوایی محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ونی، مێژوونوسی ناوداری كورد، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌بنچینه‌دا دانیشتووی باكوری كوردستانن.
1962: بۆ یه‌كه‌م جار له‌جیهاندا ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی (سه‌ته‌لایت) په‌خشكرا له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه.
1971: حكومه‌تی یه‌كیه‌تی میللی له‌چیلی به سه‌رۆكایه‌تی سلفادۆر ئه‌لیندی كانه‌كانی (مس)ی خۆماڵیكرد.
1978: روودانی كاره‌ساتی لوس ئه‌لفاكیس له‌ئیسپانیا كه بووه هۆی له‌ناوچوونی 215 كه‌س دوای ئه‌وه‌ی كه شاحینه‌یه‌ك سوته‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو له رێگای خۆی لایدا و ته‌قیه‌وه له ناو چادرگه‌یه‌كی نزیك ئه‌و رێگایه‌دا.
1979: گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی (سكای لاب) ی ئه‌مریكی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی.
1982: هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا جامی جیهانی تۆپی پێی برده‌وه بۆ جاری سێهه‌م دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له یاری كۆتایی.
1987: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی گه‌شتوه‌ته 5 ملیار كه‌س و ئه‌وه‌ش به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی.
1991: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێڵه‌كانی ئاسمانی نێجیری له‌گه‌شتی ژماره 2120 له‌نزیك شاری جدده له سعودیه و بووه هۆی مردنی 261 كه‌س.
1993: كوردستانی نوێ مۆڵه‌تی ژماره (1) ی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پێدرا.
1995: راتكو ملادیچ قه‌سابخانه‌یه‌كی خولقاند ده‌رهه‌ق به موسڵمانانی بۆسنه له شاری سربر نیتسا كه بووه هۆی كوژارنی سه‌دان هاوڵاتی سیڤیل.
2000: به‌شار ئه‌سه‌د دوای كۆچی حافز ئه‌سه‌دی باوكی بوو به سه‌رۆكی سوریا.
2000: دانوستانه‌كانی كامب دیڤد له‌نێوان عه‌ره‌فات و باراك و بیل كلینتۆنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد.
2002: پێكدادانی نێوان ئه‌نسار ئیسلام و حسك له ناوچه‌ی سورێن.
2008: راگه‌یاندنی دروستكردنی حكومه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی لوبنانی تا ببێت به یه‌كه‌مین حكومه‌ت له سه‌رده‌می میشال سلێمان ئه‌وش بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی دۆحه.
2010: له كوردستان كۆنفرانسێك بۆ چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی به‌سترا.
2010: له یاری كۆتایی مۆندیال له‌باشووری ئه‌فریقیا له ساڵی2010ز هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به گۆڵێكی (ئێنێستا) له خوله‌كی 116 له‌هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نده‌ی برده‌وه، و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا جامی جیهانی به‌ده‌ستهێنا.
2010: هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مین جار جامی جیهانی تۆپی پێی برده‌وه دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی له یاری كۆتاییدا به یه‌ك گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ.
له‌دایكبوون..
1274: مه‌لیك رۆبه‌رتی یه‌كه‌م، مه‌لیكی ئوسكوتله‌نده.
1767: جون كوینسی ئادامز، سه‌رۆكی ویلایته یه‌كگرتووه‌كان.
1832: خاریلاوس تریكوبیس، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یۆنان.
1916: ئه‌لكسه‌نده‌ر برۆخرۆف، زانای فیزیای روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1964ز.
1920: یول براینه‌ر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1930: شێخ جابر عه‌بدوڵا جابر سوباح، وه‌زیری پێشووی كوێت.
1934: جورجو ئه‌رمانی، دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی ئه‌ڵمانی.
1985: هوگو سانشیز، یاریزانی تۆپی پێی مه‌سكیكی.
1959: ریچی سامبورا، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1966: گریگ گرونبرگ، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1970: جستین چامبرس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1972: فهد توفیق الهندال، نوسه‌ر و ره‌خنه‌گری كوێتی.
1974: ئه‌ندری ئه‌ویر، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1974: هیرمان هیدارسون، یاریزانی تۆپی پێی ئایسله‌ندی.
1975: روبن باراخا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: سه‌وسه‌ن ئه‌رشید، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1986: یوان گروكۆف، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1987: هبه نور، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1988: حسین الموسوی، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
وه‌فات..
969: شاژنه ئولكا بریكراسا، شاژنی ئۆكرانیا.
1183: ئوتوی یه‌كه‌م، دۆقی بافاریا.
1905: ئیمام محه‌مه‌د عه‌بده، پیاوی ئاینی میسری.
1920: ژنه ئیمبراتۆر ئوجینی، ژنی ئیمبراتۆر ناپلیۆنی سێهه‌م.
1937: جۆرج گریشوین، مۆسیقادانه‌ری ئه‌مریكی.
1974: بار لاگركفیست، ئه‌دیبی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1951ز.
2008: مایكل دبغی، پزیشكی ئه‌مریكی به نه‌ژاد لوبنانی.
2009: امالیا العریس، ژنه ئه‌كته‌ری لوبنانی.
2012: سه‌لامه ئه‌مجه‌د سه‌لامه، رۆژنامه‌نوسی میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان..
رۆژی جیهانی دانیشتوان.
رۆژی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی فلامنكی له به‌لجیكا.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18