PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتی: پابه‌ندی بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی ده‌بین


10/7/2018 21:14:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی سوپاسی دادوه‌ره‌كانی كۆمسیۆن ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و دادگای فیدراڵی ده‌بین.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه‌ دوای هه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كان، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك خۆیه‌تی و هه‌ر بڕیارێكیش ده‌سته‌ی دادوه‌ری و كۆمسیۆن ده‌ری بكات، ئێمه‌ پابه‌ندی ده‌بین.

د. بریار ڕه‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی  وتی: سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌ دادوه‌ر و كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ شاری كه‌ركوكدا، هه‌روه‌ها دووپاتی ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌، ته‌نها ئه‌و سندوقانه‌ نه‌بێت كه‌ پێشتر سكاڵامان هه‌بووه‌ له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها ئێمه‌ وه‌ك چۆن پێشتر وتومانه‌ كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و كۆمسیۆن  ده‌بین ، ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئه‌وانین، سه‌ره‌ڕای سكاڵاكانمان چاوه‌رێی ئه‌نجامی ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ین و هه‌ر ئه‌نجامێكی ڕاگه‌یاند ئێمه‌ قبوڵمانه‌ و لێره‌وه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕین.

وتیشی: له‌ ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دژایه‌تیه‌كی زۆری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كراوه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ شاری كه‌ركوكدا دژایه‌تیه‌كی توندی كراوه‌،دژایه‌تی كردنی یه‌كێتی له‌و شاره‌دا دژایه‌تی كردنی كورد بووه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌م قۆناغی دژایه‌تیه‌ كۆتایی هاتووه‌، ئێستا قۆناغی پێكهێنانی حكومه‌ته‌و ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیروبۆچونه‌كانمان ئێستا كاتی یه‌كڕیزیه‌ بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ده‌رباه‌ری ژماره‌ی ئه‌و سندوقانه‌ی كه‌ له‌ سلێمانی هه‌ژماری ده‌ستیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌، د. بڕیار ره‌شیدر وتی: له‌ سلێمانی 188 سندوق هه‌ژماری ده‌نگیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و چاودێره‌كانمان له‌ كاتی هه‌ژماره‌كاندا پابه‌ندی یاساو ڕێنماییه‌كان بوون.

د. بریار ڕه‌شید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:: سبه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌ژماری ده‌نگه‌كان ده‌ستپێده‌كات و ئاماده‌كاری كراوه‌، ئێمه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانین و گه‌ر پێشێلكاریش هه‌بوو، ئه‌وا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 ئه‌یلول پشتگیری له‌ شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ ده‌كات یان شێوازی ئه‌لیكترۆنی؟ له‌ وه‌ڵامدا بریار ره‌شید وتی: ئێمه‌ پێشتر هه‌ڵوێستی خۆمان له‌و  باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندوه‌، كه‌ وه‌ك یه‌كێتی ده‌مانه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراسی و پایه‌كانی دیموكراسی بچه‌سپێنین، بۆیه‌ هه‌ر پرۆسه‌ك له‌ خزمه‌تی دیموكراسی بێت ئێمه‌ ئه‌وه‌مان پێباشه‌، لایه‌نه‌كانی تر پێیان باش بووه‌ به‌ ده‌ستی جیا بكرێته‌وه‌، ئێمه‌ش كێشه‌یه‌كی وامان له‌گه‌ڵیدا نیه‌، بۆیه‌  ئێمه‌ پیشتر پشتگیریمان له‌ شێوازه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ بكات، چونكه‌ لایه‌نه‌كان ده‌یانوت شێوازی ده‌ستی پێشێلكاری دروست ده‌كات، بۆیه‌ لایه‌نه‌كان چیان پێباش بێت ، ئێمه‌ كێشه‌مان نیه‌.


PUKmedia  گۆران قادر

11.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • یەكێتی بەلیستی ژمارە 105 بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

  • image04
  • یه‌كه‌م وێنه‌ هه‌واڵ له‌مێژوودا كه‌ وێنه‌ی داواكراوێكه‌ له‌لایه‌ن دادگای فه‌ره‌نساوه‌ له‌ساڵی 1847

  • image04
  • له‌ناو یاری ململانێ، له‌دوای یاری ده‌ست له‌ ملانێ

  • image04
  • خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی به‌سره‌ بۆ خزمه‌تگوزاری

  • image04
  • به‌ره‌و پاراستنی ژینگه‌

  • image04
  • گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان له‌ موسڵ.. زاوایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هاوسه‌رگیری ده‌كات

  • image04
  • كارێكی هونه‌ری كه‌ گوزارشته‌ له‌ ئه‌ركی رۆژانه‌ی دایكان

  • image04
  • دیمه‌نی ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌غدا – بابل


                                           

هۆڵه‌ندا.. پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو ئه‌دیبه‌ فه‌تاح به‌ڕێوه‌ده‌چێت


له‌مڕۆوه‌ 20-7-2018 تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22/07/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌....


  مه‌غریب.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵات ده‌كرێت
  هۆڵەندا.. پرسەی هونەرمەند حەمە غەریب بەڕێوەدەچێت
                                           

په‌رله‌مانتارێك: وه‌زیری دارایی یاسایه‌كی په‌رله‌مان په‌كده‌خات


ته‌لار له‌تیف بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئۆباڵی په‌سه‌ندنه‌كردنی یاسای چاكسازیی خانه‌نشی...


  پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌ركوك له‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزێت
  په‌یكه‌رسازێكی كورد په‌یكه‌ره‌ له‌ناوچووه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دروستده‌كاته‌وه‌
                                           

عیراق، بازرگانیكردن به‌مرۆڤ، به‌ره‌و كوێ؟

عێراق: لیسی چاودێری ئاستی 2 (Tier 2 Watch List):

حکومەتی عێراق بەتەواوی پابەند نییە بە کەمترین...


  دوو ساڵ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا
  گه‌شتێك بۆ چین


کاریکاتێر