riklam

دادوه‌ران: ژماردنی ده‌نگه‌كانی سلێمانی له‌كه‌شێكی نیشتمانیدا به‌ڕێوه‌چووه‌

عیراق 07:15 PM - 2018-07-10
.

.

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ دادوه‌ره‌ دانراوه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ورده‌كاری پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانی روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی به‌رزدا به‌ڕێوه‌چووه‌.


ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان (دادوه‌رانی دانراو) رۆژی دووشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانیان له‌ سلێمانی ده‌ستپێكرد، هه‌ستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی به‌رزو نموونه‌یه‌ك له‌ یه‌كڕیزی نیشتمانی نێوان رۆڵه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌مان به‌دیكرد به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگه‌كانیان كرد له‌ تایه‌فه‌ جیاوازه‌كان.


هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: رۆڵه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بێ نموونه‌ له‌ پێشبڕكێدا بوون بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و كارانه‌ی پێیان سپێردرابوو، هه‌روه‌ك له‌ پێشبڕكێشدا بوون بۆ دابینكردنی پارێزگاری پێویست بۆ كادران له‌ دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ران.


روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ دڵنیایی ته‌واومان له‌ نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لًَی مه‌ده‌نی به‌دیكرد، كه‌ پشتیوانییه‌كی زۆریان لێكردین له‌ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌كه‌داو هیچ یه‌كێك له‌و حزبانه‌ ده‌ستیان له‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگه‌كان وه‌رنه‌داوه‌، به‌ڵكو په‌رۆشی ئه‌وه‌ بوون پرۆسه‌كه‌ به‌ ئه‌مانه‌ت و بێلایه‌نی و دڵسۆزییه‌كی ته‌واوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، پشتیوانی هه‌ره‌ گه‌وره‌ش بوون بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌. هه‌روه‌ك پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.


راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وانه‌ به‌ پێزانینێكی زۆرو هه‌ستێكی نیشتمانییه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كڕیزی راسته‌قینه‌ی عیراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌شداری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنیان كردو متمانه‌ی ته‌واویشمان هه‌یه‌ كه‌ پارێزگای سلێمانی نموونه‌ی باڵای یه‌كێتی عیراقه‌.



PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket