riklam

به‌غدا.. ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی 4 پارێزگا وه‌كو خۆیه‌تی

عیراق 05:54 PM - 2018-07-10
.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ چوار پارێزگای عیراق ئاشكرا ده‌كات كه‌ 100% وه‌كو ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بۆ وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌ چوار پارێزگای عیراقدا كه‌ له‌ ناوه‌ندی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 100% وه‌كو ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: ئه‌و پارێزگایانه‌ بریتین له‌ زیقار، میسان، به‌سره‌و واست.


ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چاودێری پرۆسه‌كه‌یان كردووه‌.


هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه‌ش پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی كۆتایی هات و ئه‌نجامه‌كان هیچ گۆڕانێكیان به‌سه‌ردا نه‌هات.


پێشتریش له‌ پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌نجامه‌كان وه‌كو خۆیان مانه‌وه‌و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هات.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket