riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتییه‌ك به‌خوێنی شه‌هیدان ئاو درابێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ناكه‌وێت

ی.ن.ک‌‌ 05:52 PM - 2018-07-10
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، یه‌كێتییه‌ك باڵاكه‌ی به‌خوێنی شه‌هیده‌كانی بڵند بوبێت و قه‌ده‌كه‌ی به‌خوێنی شه‌هیده‌كانی ره‌گی داكوتابێت ، ژیانی به‌ ئازارو خۆڕاگری زیندانییه‌كانی به‌رده‌م په‌تی سێداره‌و وره‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگه‌كانی به‌ڕێكردبێت، رابه‌ره‌كه‌شی مام بوبێت ،له‌هه‌ناوی خه‌ڵكیشه‌وه‌ له‌ دایكبوبێت، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ناكه‌وێت، به‌ڵكو هه‌میشه‌ له‌ گه‌شانه‌وه‌و نوێبونه‌وه‌ دا ده‌بێت.

ئه‌م وتانه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی،  له‌میانی چه‌ند دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیداندا له‌ ده‌سپێكدا چاویكه‌وت ، به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان (خاڵه‌ به‌كر و لیوا سه‌ڵاح دیلمانی ) دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی داواكاری و پێداویستی كه‌سوكاری شه‌هیدان بوو، ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌ ،  راسته‌ یه‌كێتی له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا كه‌موكوڕی هه‌بووه‌، وه‌ك پێویست له‌ ئاست داخوازی و خواستی خه‌ڵك و یه‌كێتیه‌كان نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ ده‌كه‌ینه‌ ده‌رفه‌ت بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌و باشتركردنی كاری رێكخراوه‌یمان و چونه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، چونكه‌ خه‌ڵك زیاتری له‌ یه‌كێتی ده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌هی خۆیان ده‌زانن و ئه‌و مافه‌شیان هه‌یه‌ گله‌یمان لێبكه‌ن، لێمان زویربن و ره‌خنه‌یان هه‌بێت و داوای زیاتریان هه‌بێت، بۆیه‌ له‌به‌رده‌م ئێوه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌ڵێن بمانبورن له‌  كه‌موكوڕیه‌كان،  بمانبه‌خشن له‌ هه‌ڵه‌كانمان دڵنیاشبن یه‌كێتیه‌كه‌ی خه‌ڵك  هه‌ر بۆ ئێوه‌ده‌بێت و له‌ناو ئێوه‌شه‌وه‌ باڵا ده‌كات .

خانه‌واده‌ی شه‌هیدان لیوا سه‌ڵاح دیلمانی و خاڵه‌ به‌كر-یش ته‌كیدیان كردوه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازی خوێنی شه‌هیدان ده‌بن و ئاسۆی یه‌كێتی روناكتر ده‌بینن .


PUKmedia هێمن فه‌رهه‌نگ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket