riklam

سلێمانی.. ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك خۆی مایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:07 PM - 2018-07-10
.

.

پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ كۆتایی هات و به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی كۆتایی هات و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كاندا رووینه‌داوه‌.


وتیشی: هه‌وڵدراوه‌ ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی بكرێت، به‌ڵام هه‌وڵی چه‌ند لایه‌نێك بێ هوده‌ بووه‌و زۆر به‌ شه‌فافانه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌انه‌شدا وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سكاڵامان له‌سه‌ر چه‌ند سندوقێك هه‌بووه‌و به‌ڕه‌سمی كۆمسیۆنمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و قردێله‌ی سوورمان داوه‌ له‌و سندوقانه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket