riklam

كۆمسیۆن: بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبارمان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگاو میدیا

عیراق 05:04 PM - 2018-07-10
.

.

به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن په‌نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیای به‌ویژدان ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتباری بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌.


ئه‌و به‌رپرسه‌ پایه‌به‌رزه‌ی كۆمسیۆن كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان روو له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتباری خۆی.


ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: كۆمسیاران كاتێك ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌نێن كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ته‌واوی كۆتایی بێت و وێنه‌كه‌ روونببێته‌وه‌و ئه‌ندامانی دانراوی ئه‌نجومه‌نیش ئه‌نجامه‌كان به‌ته‌واوی بڵاوبكه‌نه‌وه‌.


وتیشی: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌، ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چنه‌ به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیا تا ئیعتباریان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.


راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیان تێدا به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌ڕێژه‌ی 100% هاوشێوه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه‌.


به‌رپرسه‌ پایه‌به‌رزه‌كه‌ی كۆمسیۆن نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر خراپه‌ی هه‌ندێك له‌ كاندیدان و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌ربڕی كه‌ تانه‌یان له‌ ده‌ستپاكی كۆمسیۆن و كه‌سایه‌تییه‌كانی داوه‌.


دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن مافی خۆیه‌تی داوای گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بكات له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی میدیای به‌ویژدانه‌وه‌ تا سته‌ملێكراوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.


ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه‌ی كۆمسیۆن دووچاری هات له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ دۆڕاوانی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بوو وه‌كو هه‌وڵێك بۆ شێواندنی ناوبانگی كۆمسیۆن به‌ مه‌به‌ستی سیاسی ناڕه‌وا.


هاوكات رۆڵی سه‌رۆك كۆماری له‌ جێبه‌جێكردنی یاساو ده‌ستوورو رێكاره‌كاندا به‌رز نرخاندو رایگه‌یاند كه‌ پشتیوانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket