riklam

ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی كۆتایی دێت

ی.ن.ک‌‌ 04:40 PM - 2018-07-10
.

.

ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی كۆتایی دێت و رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتیش له‌و پارێزگایه‌ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 150 سندوقی ده‌نگدان ژماردنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌و ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی-ش وه‌ك خۆیه‌تی و ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ئه‌لكترۆنی و ده‌ستی وه‌ك یه‌كن.

د.بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 10-7-2018 كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی بهێنرێت و رێژه‌ی ده‌نگی یه‌كێتیش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ شه‌فافانه‌و به‌ ئارامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ دوێنێوه‌ كه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای سلێمانی و نزیكه‌ی 150 سندوق به‌ ده‌ست هه‌ژماركراونه‌ته‌وه‌و ته‌نها 38 سندوق ماون.

د.بڕیار ره‌شید راشیگه‌یاند: پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ربووه‌ ژماره‌یان 188 سندوق بووه‌و له‌ئێستادا ته‌نها 38 سندوق ماون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و سندوقانه‌ش به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیارشه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌پرۆسه‌ بێت و وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی-ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی هاوشێوه‌ی كه‌ركوك كه‌مناكات و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ئه‌وه‌ی كه‌ سكاڵامان له‌سه‌ر چه‌ند سندوقێك هه‌بووه‌و كۆمسیۆنمان لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket