ژنه نابینایه‌ك ده‌بێته به‌رگدرویه‌كی شاره‌زا
ریپۆرتاژ 03:49 PM - 2018-07-10.
له شاری سلێمانی ژنه نابینایه‌كی به‌هره‌مه‌ند چه‌ندین به‌هره‌ی جۆراجۆری هه‌یه، ئه‌و جگه له‌وه‌ی خۆی كاروباری خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات كاری دوورمانی ده‌كات و خولێكی تایبه‌ت به فێركردنی دوورمانی بۆ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی تری نابیناش ده‌كاته‌وه.
دوورمان كه له‌ناو كورده‌واریدا زیاتر به خه‌یاتی ناسراوه كارێكی ورد و زه‌حمه‌ته و به هۆی وردی كاری ده‌رزی و به‌كره‌وه زۆرجار چاو ساغه‌كانیش رووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ژنێكی نابینا سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی بینایی چاوه‌كانی و به نابیناییه‌وه كاری دوورمانی ده‌كات و بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژنانی تری نابینا هان ده‌دات تاوه‌كو ده‌ستبه‌كاركردن بكه‌ن و فێری پیشه‌ی دوورمانیان ده‌كات.
سه‌وزه مه‌عروف سه‌عید له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی نیشته‌جێیه‌و به سه‌وزه‌ی خه‌یات ناسراوه، سه‌وزه له‌دایكبووی ساڵی 1956ه و له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌و نابینا بووه له ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ پیاوێكی چاو ساغدا به ناوی هادی هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی كچێكه.
به‌هۆی ئازایه‌تی و وریایی خۆیه‌وه، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانی و نه‌بینینی دنیای رۆشن، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه خولیای فێربوونی كاری دوورمانی ده‌كه‌وێته سه‌رییه‌وه، تا له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا فێری ئه‌و كاره ده‌بێت و له سه‌ره‌تاشه‌وه به دوورینی به‌رگی منداڵان ده‌ستیپێكردوه و دواتر به‌رگی كه‌سانی گه‌وره‌تری دوریوه.
سه‌وزه‌ی خه‌یات كه له ئێستادا له سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به نابینایان له شاری سلێمانی سه‌رقاڵی خولێكی فێركردنی دوورمانییه بۆ ژماره‌یه‌ك ژنی نابینا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتویه‌تی: "نابینایی و له‌ده‌ستدانی چاوه‌كانم نه‌بوونه‌ته گرفت له به‌رده‌م ژیانمدا و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كردووم، من جگه له‌وه‌ی هاوسه‌رگیریم كردووه و خاوه‌نی خێزانی خۆمم، پێنج منداڵی تری برام به‌خێوكردووه، له‌ماڵه‌وه كاروباری ته‌واوی ناو ماڵ له دروستكردنی نان و جل شۆردن و كاروباره‌كانی تر بۆ خۆم ده‌یكه‌م، ته‌نانه‌ت بۆ خۆم ئیشی كاره‌بایی و بۆری و به‌لۆعه‌ی ناو ماڵم كردوه".
ئه‌و جگه له‌وه‌ی خۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێستا له ماڵه‌وه بۆ خۆی خزمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات كه نه‌خۆشی هه‌یه و رۆژانه پێویستی به چاودێری و پێدانی چاره‌سه‌ر هه‌یه، جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی كاره‌كانی تری ناوماڵ و بژێوی خێزانه‌كه‌شی دابین ده‌كات و ده‌ڵێت به‌و هۆیه‌وه زۆر ماندو بووه.
سه‌وزه له باره‌ی كاری دوورمانی و سه‌ختی كاره‌كه‌وه بۆ كه‌سێكی نابینا دواو وتی: "من بۆ خۆم سه‌ره‌تا له خێزانی براكه‌مه‌وه فێری دوورمانی بووم كه له‌نێو حه‌وشه‌یه‌كدا بوین و ئه‌و كاری دوورمانی ده‌كرد، رۆژانه ده‌چومه ته‌نیشتی و خۆم فێری دوورمانی كرد، ئێستا بۆ ئه‌م كاره پێویستم به كه‌س نییه و خۆم ده‌رزی و به‌كره پێوه‌ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ده‌توانم مه‌كینه‌ی دوورمانییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه‌و جارێكی تری چاكی بكه‌مه‌وه به‌بێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها زۆرجار ماڵه ناسراوه‌كانمان بۆ چاككردنه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی دوورمانییه‌كانیان با‌نگم ده‌كه‌ن و بۆیان چاك ده‌كه‌مه‌وه".
سه‌وزه ده‌ڵێت زیاتر له 30 ساڵه كاری دوورمانی بۆ خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردوه و ته‌نها یه‌كجار ده‌رزییه‌ك به ده‌ستیدا چووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ی تری ناوماڵی نه‌بووه له كاتی كاركردنی ناوماڵدا.
سه‌وزه‌ی خه‌یات كه ئێستا 62 ساڵی ته‌مه‌نی به‌ڕێكردووه و سه‌ختی ژیان و نه‌خۆشی و چاودێری هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌سه‌ره، ناتوانێت وه‌ك جاران كاری دوورمانی بۆ ئافره‌تانی تر بكات و رۆژانه به كه‌می بواری ئه‌و كاره‌ی هه‌یه و ته‌نها كاری دوورمانی خێزانه‌كه‌یی و كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌كات.
سه‌وزه كه سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی خولی دوورمانی و فێركردنی ژنانی تری نابینا بوو له‌باره‌ی سه‌ختی كاری دوورمانی بۆ ئه‌و وه‌ك نابینایه‌ك و گرفتی فێركردنی ژنانی تری نابینا، وتی: "من بۆ خۆم هیچ زه‌حمه‌ت نه‌بوو به‌لامه‌وه كه فێری كاری دوورمانی بووم، پشت به‌خوا واشده‌كه‌م بۆ ئه‌وانیش زه‌حمه‌ت نه‌بێت، من بۆ خۆم له كاری دوورمانیدا زیاترده‌ست به‌كار ده‌هێنم و بۆ پێوانه‌ی ئه‌و شتانه‌شی كه ده‌یدورم ده‌ست به‌كار ده‌هێنم و به بست ده‌یپێوم، له‌م خوله‌شدا زیاتر ده‌ست به‌كارده‌هێنین و ئه‌مڕۆ كه یه‌كه‌م رۆژی خوله‌كه‌مانه فێرخوازه‌كان زۆر باشن و ده‌توانن له ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌گه‌ر زیره‌ك بن فێری دوورمانی ببن".
ئه‌م ژنه نابینایه زۆر گه‌شبینه له ژیاندا‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له ژیاندا هیچ كارێك زه‌حمه‌ت نییه به‌لامه‌وه و ئه‌و كارانه‌ی من كردوومه له ماڵه‌وه و ده‌ره‌وه به زۆر ژنی تری چاوساغ نه‌كراوه، جگه له كاری دوورمانی كاری تری وردیش ده‌كات، له‌وانه گوڵ چنین به زه‌نگیانه و قوماشی برنجۆك، هه‌روه‌ها بۆ خۆی ته‌لی هێڵه‌كی ئارد هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و زه‌نگیانه‌ی لێ‌دروست ده‌كات.
شه‌ونم جه‌لال (ته‌مه‌ن 37 ساڵان) یه‌كێكه له كچه نابینا به‌شداره‌كانی خولی فێربوونی دوورمانییه‌كه‌ی سه‌وزه‌و ده‌ڵێت، "وه‌ك كه‌سێكی نابینا كه به‌شداری ئه‌م خوله‌م كردوه، زۆر سه‌رسامم به سه‌وزه‌خان و كه‌سێكی زۆر لێهاتوو سه‌ركه‌وتووه، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتوو خوله‌كه‌مان پێده‌ڵێته‌وه و دڵنیام كه ده‌توانین فێر ببین، چونكه ئه‌و موعاناتی خۆیه‌تی و ره‌نگه ئه‌گه كه‌سێكی چاوساغ خوله‌كه‌ی پێمان بگوتایه به‌و شێوه‌یه لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتین، بۆخۆم له‌ماڵه‌وه دایك و خوشكه‌كانم كاری دوورمانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌وزه‌خان لێیان تێنه‌گه‌یشتوم و ئه‌وان كاره‌كه‌م له لا سه‌ختتر ده‌كه‌ن".
شه‌ونم و ئه‌و كچه نابینایانه‌ی تر كه‌له خوله‌كه‌ی سه‌وزه ئاماده‌ییان هه‌بوو، گه‌شبینه به‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌وزه ببنه به‌رگدرویه‌كی باش و بتوانن جلوبه‌رگی خۆیان و كه‌سانی تریش بدورن و چیتر بۆ دوورینی به‌رگ پێویستیان به كه‌سانی تر نه‌بێت.
PUKmedia / ئه‌نادۆڵ
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18