به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
جینۆساید 02:08 PM - 2018-07-10.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم له وه‌ڵامی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: چه‌ند لیژنه‌ی لاوه‌كی و هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ری تایبه‌ت دانراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌ژێر ناوی "بازرگانی كردن به مرۆڤ" بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م راپۆرته جه‌ختی خستووه‌ته سه‌ر بابه‌تی بازرگانی كردن به مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان، هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا باسی له‌سه‌ر كراوه. له‌م راپۆرته‌دا چه‌ندین تۆمه‌ت دراوه‌ته پاڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر به ژیانی مرۆڤه‌كان، یاسایه‌ك نییه و په‌یڕه‌وی هیچ یاسایه‌ك ناكات بۆ رێگری كردن له بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه، به‌دواداچوون لێپێچینه‌وه بۆ هیچ تاوانێك یان ده‌ستدرێژیه‌ك ناكات ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه پێ‌داگر نه‌بێت و سكاڵا تۆمار نه‌كات، ژیانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێم له ژێڕ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌دایه كه بازرگانیان پێوه بكرێت،له‌شفرۆشیان پێبكرێت و منداڵه‌كانیان ناچار به سواڵكردن بكرێن، مافی كرێكارانی بیانی پارێزراو نییه، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پێویست خزمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌كردووه بونه‌ته قوربانی بازرگانی كردن به مرۆڤ،بگره هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رپرسانی هه‌ندێك له كه‌مپه‌كان خۆیان هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه بكرێت و .. هتد.
د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رده‌چن سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان به هه‌ند وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كان بابه‌تی بن و ببنه هۆكاری به‌دواداچوونی ورد به ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا روونكردنه‌وه و وه‌ڵامی پێویستمان هه‌بووه و ده‌بێت بۆ ئه‌و تۆمه‌ت، ره‌خنه، گله‌یی و تێبینیانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌رێم ده‌كرێن و به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ بابه‌ته‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تانه ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كرێن بێ بنه‌مان و هیچ سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه بۆ پشتڕاست كردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان. له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه حكومه‌تی هه‌رێم یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی به مرۆڤ جێبه‌جێ ناكات، ئه‌مه له كاتێكدایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ له هه‌رێم یاسای ژماره (111)ی ساڵی 1969، سزاكانی عیراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له عێراقدا به‌پێی یاسای بازرگانی كردن به مرۆڤ ژماره 28ی ساڵی 2012كاری پێ ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به مرۆڤه‌وه بكه‌ن به‌پێی یاسا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزا ده‌درێن". له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره به‌تایبه‌تی له‌رووی توندوتیژی سێكسی و جێندره‌ی له كه‌مپه‌كاندا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌یسه‌كانیان و چاودێری كردنیان و پێدانی خزمه‌تگوزاری رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان ڕێگه‌یان پێده‌درێت بچنه ناو سه‌نته‌ری وه‌رگرتن له كه‌مپه‌كان پاش حه‌واڵه‌كردنی كه‌یسه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (9386 له 31/5/2016) لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكهێنراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ له پارێزگاكانی (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی). هه‌روه‌ها بڕیاردراوه له‌سه‌ر دانانی دادوه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ به نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (1748 له 15/12/2016)، به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به بازرگانیكردن به مرۆڤ پێكهێناوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت بۆ هاوكاری و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه دیندار زێباری گوتی" ده‌شێت زۆری ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران، خراپی ره‌وشی ئابووری و به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوكاری ده‌ره‌كی هۆكار بووبێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانین وه‌ك پێویست خزمه‌تی قوربانیانی توندوتیژی و ئه‌وكه‌سانه بكرێت به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه حكومه‌تی هه‌رێم كاری جددی نه‌كردووه بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ و رێگریكردن له بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه. سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئافره‌تان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان چه‌ند هه‌نگاوێكمان ناوه له‌وانه له ڕێگای پرۆتۆكۆلی بڕیاری (1325) رووبه‌رووی ئه‌و توندوتیژیانه ده‌بینه‌وه كه له كه‌مپی ئاواره‌كان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ئه‌نجامده‌درێن لێره‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ له رێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌موو كه‌مپه‌كاندا بنكه‌یه‌كیان دامه‌زراندووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین مۆبایل تیمیان دامه‌زاندووه كه به‌رده‌وام له كاركردن و به‌دواداچووندان، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌نته‌رێكی تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی ئافره‌تان له هه‌ندێك كه‌مپ به هاوبه‌شی رێكخراوه‌كان و حكومه‌تدا دامه‌زراون".
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به رێكاری هێنانی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان گوتی "به‌پێی ڕێنمایی ژماره 2ی ساڵی2015 كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار ده‌رچووه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كرێكاری بیانی بهێنێت و كاری بۆ دابین بكات كۆمه‌ڵێك پابه‌ندبوونی له‌سه‌ره ده‌بێت بۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كرێكار په‌یڕه‌ویان بكات، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێشێلكاری له ڕێنماییه‌كان بكات ئه‌وا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به دواداچونی كێشه‌ی كرێكاری بیانی كه له هه‌موو پارێزگاكان هه‌یه و دوو لیژنه‌ی باڵاش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه به‌دواداچوون ده‌كرێ و به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا چه‌ندین كۆمپانیا كاریان ڕاگیراوه یاخود خراونه لیستی ره‌شه‌وه له‌سه‌ر پێشێل كردنی مافی كرێكاران".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مرۆڤ تێبینی و سه‌رنجیان هه‌بووه ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تی له بواری ئاسایش و رێكخستنی كه‌مپه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی بانده‌كانی بازرگانی به مرۆڤ بۆ ده‌ستراگه‌شتن به كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران. زێباری رایگه‌یاند ناكرێت تۆمه‌تی له‌م شێوه‌یه بدرێته پاڵ هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت چوونكه له رابردوودا تۆمه‌تی هاوشێوه دراوه‌ته پاڵ هێزه‌كانی ئاسایش و پاش سه‌ردانی كه‌مپه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه تۆمه‌ته‌كان گشتگیر بوون".
له كۆتایی قسه‌كانیدا رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند "پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته له رێگای نێتوۆركی تایبه‌تی حكومی ده‌ستمان كردووه به دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاراسته‌ی دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان پاشان له راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌ل روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو بڕو ده‌كه‌ینه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24