riklam

ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌

ی.ن.ک‌‌ 10:25 AM - 2018-07-10
.

.

هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌  سلێمانی بۆ دووه‌مین ڕۆژ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌چاودێری چه‌ند دیپلۆماتكاری بیانی به‌رده‌وامه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتیمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه‌ بكه‌ن و  هه‌وڵدراوه‌ له‌دژی یه‌كێتی ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان بكرێت.

د. بڕیار ڕه‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: ده‌نگه‌كانی ی.ن.ك له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و كه‌می نه‌كردووه‌ و لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن.

وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی وتیشی: هه‌وڵ دراوه‌ دژی ی.ن.ك ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان بكرێت و به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قفڵی سه‌ر هه‌ندێك له‌ سندوقه‌كان سكاڵامان تۆمار كردووه‌.

چه‌ند دادوه‌رێك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆن و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراقه‌وه‌ دیاریكراون چاودێری پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له‌ سلێمانی ده‌كه‌ن
ئه‌و دادوه‌رانه‌ی چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن كورد نین و له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ كراون.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket